- 16 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 02 - 1430 کۆچی
02 - 02 - 2009 زایینی
12:44 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51387
____________
بۆ زانایانی ئوممەتی ئیسلام و ھەموو دەستەو بەشەکانیان ..
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..
ئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلام و ھەموو بەش و دەستەکانیان، ئایا حەقتان دەوێت؟ جا من ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتانم، کەواتە بۆچی پشتدەکەنە حەق ئەی ئەوانەی اللە بەسەر فەرمان و بانگەوازەکەم لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن ئاگاداری کردوونەتەوە؟ جا ئایا منتان بینیوە لەسەر بەتاڵ بم؟ ئەگەر وابێت ڕەوانیە بۆ ئێوە لەبەرامبەر بەتاڵ بێدەنگ بن، وە ئەگەر دەشمبینن لەسەر حەقم ئەوا ڕەوانیە بۆ ئێوە لەبەرامبەر حەق و دانپێدانان بێدەنگ بن. کەواتە لە اللە بترسن و پارێزکاربن، وە لەنێوان من و ئێوە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی ھەیە ئەگەر باوەڕدارن.
وە ئەی گەلی موسڵمانان ئەگەر ھێشتا لەسەر ھیدایەت بان کاتی دیاریکراوی هاتنی من لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە نەدەهات، ئێوەش ئێستا لە سەردەمی گفتوگۆ دان بەر لە دەرکەوتن، وە لەدوای بەڕاستدانانیش لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) بۆتان دەردەکەوم.
ئەی ئوممەتی ئیسلام، ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، حەق بەڕاست دابنێن لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتنی ئیمام لە ماڵی حەرامکراوی اللە لەنێوان ڕوکن و مەقام ئەگەر تێدەگەن، وە ھەرگیزیش کەس وەڵامی بانگەوازی حەق ناداتەوە تەنھا ئەو خاوەن ژیری و ھۆشمەندانەی ناو ئێوە نەبن کە خۆیان بە گەورەو زل ناگرن، جا ئایا کەسێکتان بیری لەوە کردۆتەوە چۆن اللە ئیمام مەھدی لە شەوێکدا بەسەر هەموو خەڵکی جیھان دەردەخات؟ جا لەپاش ئەوە دەزانن ئەوە بە سزایەکی سەختی توندو بەئێش دەبێت لەلایەن ئەوەوە تا ھەموو خەڵکی باوەڕ دەهێنن و دەڵێن پەروەردگارمان ئەو سزایەمان لەسەر لابدە ئێمە باوەڕدارین. وەک پشتڕاستکردنەوەی ڕاستیەکە لەسەر ئەرزی واقع بۆ ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{حم (1) وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ (2) إِنَّا أَنزَلْنَاهُ في ليلةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ (3) فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ (4) أَمْراً مِّنْ عِندِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (5) رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (6) رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ (7) لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (8) بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (9) فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلاً إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].
جا ئەگەر وتتان ئەم نیشانەیە پێشتر لە سەردەمی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ڕوویداوە، دوای ئەوە بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز وەڵامتان دەدەمەوە کە فەرموویەتی:
{وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنْتَ فِيهِمْ} صدق الله العظيم [الأنفال:33].
کەواتە ئەو کەسە چاوەڕوانکراوە کێیە؟ ئەگەر ئێوە دەتانزانی ئەوە ئیمام مەھدی بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە یە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەی بۆ لای حوکم کردن بە مەحکەمی قورئانی گەورە سەبارەت بە هەموو ئەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن بانگەوازتان دەکات، جا ئەگەر لە مەحکەمی قورئان نەمدۆزیەوە ئەوا لە سوننەتی محمد نێردراوی اللە ی دەھێنم درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جا ھێشتا بۆ لای مەحکەمی قورئان بانگەوازتان دەکەم و ئێوەش بەردەوام لێ پشتھەڵدەکەن.
وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەتی ئیسلام، وەرن تا ئەوەتان فێربکەم چۆن دەزانن بەڕاستی من ئیمام مەھدی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە، جا ئەگەر یەکێکتان پرسیارم لێبکات و بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، چۆن تۆ زانیت ئیمامی دوانزەھەمی لە ئال و بەیتی پاکی پێغەمبەر؟". لەپاش ئەوە بە حەق وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم:
[اللە منی لەگەڵ یازدە ئیمام و محمد نێردراوی اللە لە ژوورێکی گەورەدا کۆکردەوە کە ستوونێک لە ناوەڕاستیدا بوو، منیش لە بازنەی پیاوەکاندا بووم کە ژمارەیان دە کەس بوو، جا پێم وتن ئیمام عەلی کوڕی ابو طالبم نیشان بدەن، ئەوەبوو کەسێکیان گەڕایەوە دواوە کە لەپێش منەوە بوو ھەنگاوێک بۆ دواوە پاشان ھەنگاوێک بۆ تەنیشت و بازنەکەی بۆ کردمەوەو پێی وتم: ئەوە ئیمام عەلی کوڕی ابو طالبە. کە لە دەرەوەی بازنەی دە کەسەکە بوو، جا لەپاش ئەوە بەرەو ئاڕاستەی ئەو لە بازنەکە دەرچووم، وە بە ھەردوو دەستەکانم دەستەکانیم گرت و پێم وت محمد نێردراوی اللە م نیشان بدە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جا لەپاش ئەوە بردمیە لای ستونێکی ناوەڕاستی ئەو ژوورەی ئێمەی لێ بوو جا بینیم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لەلای (ستونەکەوە) دانیشتووەو پشتی بە ستونەکە داداوە، لەپاشان لەبەردەمیدا چۆکم داداو ڕوخسارم خستە سەر ملی و ماچم کرد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جا فەتوای دەربارەی مندا، جا لەوکاتەدا بە حەق فەتوای دەربارەی من و بانگەوازەکەمدا].
ئەم ڕوئیایەش بۆخۆم قەناعەت پێکەرە لەلایەن پەروەردگارمەوە نەک بۆ ئێوە، جا وەرن پێتان بڵێم بەڵگەی اللە لە ڕوئیاکە لەسەرئێوە چیە، بەڵگەکە بریتیە لە فەتواکەی محمد نێردراوی اللە
درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی کە پێی فەرمووم:
[وما جادلك أحدٌ من القرآن إلا غلبتَه] [هەر کەسێک گفتوگۆت لەگەڵ بکات لەوکاتەدا ھەر تۆ بە قورئان دەیبەزێنی].
وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، لەڕاستیدا بەڵگەکەی اللە لەسەرتان ئەوەیە ئەگەر ھاتوو بە قورئان گفتوگۆتان لەگەڵ کردم و منیش ئێوەم بەزاند لەوکاتەدا اللە بەڵگەی بەسەرتاندا جێبەجێ کردووە، وە ئەگەر ئێوەش بە حەق لە مەحکەمی قورئانی گەورە منتان بەزاند ئەوکاتە بەڕاستی اللە بەڵگەی ئێوەی بەسەر ناصر محمد یەمانی جێبەجێ کردووە و بۆشتان ڕوون بۆتەوە ئەو ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان نیەو بوختانکارێکی درۆزنە.
وە ئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلام، هۆشداریتان پێدەدەم ئەگەر بە ئایەتێک یان چەند ئایەتێکی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا کە پێویستیان بە لێکدانەوە نیە لەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن گفتوگۆم لەگەڵ کردن و ئێوەش پشتگوێتان خست و شوێن ئەو ئایەتانە کەوتن کە اللە نەیکردوون بە ئایەتەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان کە ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە، جا ئەوەی ئەوکارە ئەنجام بدات بزانن ئەو کەسە لە دڵەکەیدا زیغ و لاری و لادان لەبەرامبەر حەق هەیەو جێگای مانەوەشی دۆزەخە کە خراپترین چارەنووسە.
وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەتی ئیسلام، ئەوەی وتی کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت بەڕاستی کوفری بەوە کردووە کە بەسەر محمد - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دابەزیوەو بە ناڕەوا بوختانی بەناوی اللە وە هەڵبەستووەو جێگای مانەوەشی دۆزەخە کە خراپترین چارەنووسە، ڕەنگە یەکێک لەوانەی ڕقیان لە حەق دەبێتەوە بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئایا اللە بەوە فەتوامان بۆ نادات کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە نەبێت؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ} صدق الله العظيم [آل عمران:7]".
پاشان ئەوانەی لە قورئان وردنابنەوە واگومان دەبەن بەڕاستی ئەو زانایە بەڵگەی لە قورئان بۆ ئەوە ھێناوەتەوە کەس بە لێکدانەوەکەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت، لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو پێیان دەڵێم: بە دڵنیاییەوە شاھیدی بە اللە دەدەم کەس بە لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ی قورئانی گەورە نازانێت جگە لە اللە نەبێت، وە اللە منی ڕەوانە نەکردووە تا بە ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ی قورئان گفتوگۆتان لەگەڵ بکەم، بەڵکو فەرمانم پێکراوە بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە گفتوگۆتان لەگەڵ بکەم، اللە ش ئەم ئایەتانەی کردووە بە چەند ئایەتێکی ڕوون و ئاشکرا کە پێویستیان بە لێکدانەوە نیە بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن، ھەرچی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ن کە پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە ئەوا اللە نەیکردوون بە بەڵگەی ئێمە لەسەرتان، نە بەڵگەی ئێوەش لەسەرمان، جا ئەگەر ئایەتی مەحکەمتان وازلێھێناو شوێن ڕواڵەتی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) کەوتن کە کەس بە لێکدانەوەیان نازانێت جگە لە اللە نەبێت ئەوا بزانن بەڕاستی اللە بەڵگەکەی بە مەحکەمی قورئانی گەورە بەسەر ئێوەدا جێبەجێ کردووە. وە ئەوەی زیغی لاری و لادان لەبەرامبەر حەقی ئایەتە مەحکەمەکانی کتێب لە دڵەکەی هەبێت و ئەوەی شوێن ڕواڵەتی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) بکەوێت ئەوا اللە لە ڕێگای ڕاست و دروست گومڕای دەکات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أمّ الكتاب وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ في قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلاَّ اللّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلاَّ أُوْلُواْ الألْبَابِ (7)} صدق الله العظيم [آل عمران].
ئایا نابینن ئەوانەی دەڵێن کەس بە لێکدانەوەی ھەموو قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت درۆو بوختانیان بەناوی اللە وە ھەڵبەستووەو گومڕاو سەرلێشێواو بوون و خەڵکیشیان لە ڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواو کردووە؟ ئەمەش چونکە اللە ھەرگیز ئەوەی نەفەرمووە، بەڵکو فەرموویەتی ئەوانەی لە دڵەکانیاندا زیغی لاری و لادان هەیە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە پشتگوێ دەخەن و شوێن ئەو ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھانە) دەکەون کە ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیەو دەیانەوێت لێکدانەوەی بۆ بکەن، لەکاتێکدا کەس بە لێکدانەوەی ئەو ئایەتە پێکچووە (موتەشابیھانە) نازانێت تەنھا اللە نەبێت و ئەوانەش کە لەزانستدا ڕۆدەچن دەڵێن باوەڕمان پێی ھەیەو شوێن ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان دەکەون، ھەرچی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ن دەزانن ئەوە لەوان داواکراو نیە تەنھا باوەڕھێنان نەبێت پێی، بۆیە ئەگەر بەیانەکەی فێر نەکردبن زانستەکەی دەگەڕێننەوە لای اللە، وە دەڵێن ھەمووی لەلایەن پەروەردگارمانەوەیە؛ بەو مانایەی ئایەتە مەحکەمەکان و پێکچووەکان (موتەشابیھەکان)، کەسیش تێناگات تەنھا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبن لەناو ئێوەدا، ئایا تێناگەن؟ کەواتە چۆن ئەوانە بەڕاست دادەنێن کە دەیانەوێت لەبەرامبەر ڕێگای ڕاست بەربەستتان بۆ دابنێن وەک ئەوکەسەی ناوی لەخۆی ناوە علم الجھاد؟ کە بەو ئایەتانەی هێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە دەمەقاڵێم لەگەڵ دەکات و منیش بە ئایەتە مەحکەمەکان گفتوگۆی لەگەڵ دەکەم جا بینیتان پشتگوێیان دەخات وەک بڵێی گوێشی لێیان نەبووە، بۆیە بە سزایەکی گەورە مژدەی پێدەدەم، جا ئایا بینیوتانە ناڕەزایی بەرامبەر ئایەتە مەحکەمەکان هەبێت؟ نەخێر، ناتوانێت نکۆڵیان لێ بکات بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە زۆر ڕوون و ئاشکران لەبەر دەستەکانتان، بەڵکو پشتگوێی خستوون وەک بڵێی گوێشی لێیان نەبووە، جا ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ی قورئانی بۆ ھێناون کە ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە، نکۆڵی لەوەش ناکەم منیش بە لێکدانەوەکەیم نەزانیوە، بەڵکو ئەو پەروەردگارەم فێری کردووم کە بە لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووەکان دەزانێت، بەڵام دەزانم اللە ئەو ئایەتانەی نەکردووە بە بەڵگە لەسەرتان، بەڵکو بەڵگەکە لەسەرتان لە زیکری باسه پڕ داناییهکەیە کە بریتیە لەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن، ئایا تێناگەن؟
وە ئەی ئەوگەلەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، ئێوە ئەوکەسەتان بینی کە ناوی لەخۆی ناوە (طريد) و دەربارەی زانستەکانی ھیدایەت دەمەقاڵێم لەگەڵ دەکات، کە بریتیە لەھەمان ئەوکەسەی ناوی لە خۆی ناوە (علم الجھاد و مستشار و الشاھد)، وە بە ناوی جیاجیاوە ھاتۆتە ماڵپەڕەکەمان، وە هەر کاتێکیش بە حەق کۆت و بەندمکرد دەڕوات و دواتر بە ناوێکی تر دەگەڕێتەوە، جا بەردەوام بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک ئەوە دەکات تا ئەگەر بتوانێت لەدوای باوەڕھێنانەکەتان بۆ بێباوەڕبوون پاشگەزتان بکاتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَـٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:217].
وە لەڕاستیدا اللە هۆشداری پێداون لە شوێنکەوتنی ئەو جۆرە کەسانە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تُطِيعُوا فَرِيقًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ يَرُدُّوكُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ (100)} صدق الله العظيم [آل عمران].
بەوپێیە اللە دەکەم بە شاھێد ئەی گەلی زانایانی ئوممەت من بۆ لای حوکم کردن بەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن بانگەوازتان دەکەم، وە ھەرگیز بەیانی ئەو ئایەتانەتان بۆ ناھێنم، چۆن ئەوە بکەم لەکاتێکدا ئەو ئایەتانە بریتین لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان و زاناو نەزانەکانتان تێیان دەگەن و کەسیش لێیان لانادات و شوێن ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ناکەوێت تەنھا ئەوکەسەی لە دڵەکەیدا زیغی لاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر مەحکەمی ڕوون و ئاشکراکەی بەڵگەکەی اللە لەسەریان ئەگەر تێبگەن.
جا بەوپێیەی من ئیمام مەھدی حەقم لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە ئەوا بانگەوازی ھەموو بەندەکانی اللە دەکەم لە ھەموو مەلەکوت بە مرۆڤ و جنیان بۆ ئەوەی بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەیان بپاڕێنەوە، وە بۆ بێ ئومێدنەبوون لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی تا اللە ھیدایەتی ئەو دڵانەیان بدات کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی پێنەداون تا دەسەڵاتیان بەسەردا هەبێت، بە پشتڕاشتکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24)} صدق الله العظيم [الأنفال].
جا کئ ھەیە دەسەڵاتی بەسەر دڵەکەی خۆیدا هەبێت ئەگەر ڕاستدەکەن؟ ئایا دەبینن بتوانن ئەو کەسەتان خۆشبوێت کە دەتانەوێت و ڕقیشتان لەوکەسە ببێتەوە کە دەتانەوێت؟ ئایا تێناگەن؟ کەواتە خەڵکینە، دەسەڵات بەسەر دڵ تەنها بە دەست پەروەردگارە، ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکار نابن؟ وە ئەوانەی بە زانستی ھیدایەتیان نەدەزانی وایان دادەنا ئەگەر اللە نیشانەیەکی موعجیزەیان بەسەر نێردراوەکەیدا بۆ دابەزێنێت دواتر ھەموویان باوەڕی پێدەھێنن، تەنانەت سوێندیان دەخواردو دووپاتیان دەکردەوە ئەگەر اللە نیشانەیەکی موعجیزەیان بەسەردا داببەزێنێت باوەڕی پێدەھێنن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{وَأَقْسَمُواْ بِاللّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِن جَاءتْهُمْ آية لَّيُؤْمِنُنَّ بِهَا قُلْ إِنَّمَا الآيات عِندَ اللّهِ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءتْ لاَ يُؤْمِنُونَ (109) وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُواْ بِهِ أوّل مَرَّةٍ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (110) وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلآئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلاً مَّا كَانُواْ لِيُؤْمِنُواْ إِلاَّ أَن يَشَاء اللّهُ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ (111)} صدق الله العظيم [الأنعام].
کەواتە خەڵکینە، ھیچ سودێک لە داواکردنی نیشانە موعجیزەییەکان نیە بەھۆی بیروباوەڕە بەتاڵەکەتان کە تەنھا دەبێت ئەوەیە اللە دایبەزێنێت دواتریش ئێوە باوەڕ دەھێنن و بیریشتان چووە دڵەکانتان بەدەست اللە یە، بەڵام زۆربەتان نەزانن.
وە خەڵکینە، بە دڵسۆزی و ملکەچی بگەڕێنەوە لای پەروەردگارەکەتان چونکە ھەر ئەوە ھیدایەتی دڵەکانتان دەدات و حەقی بە حەق پێ نیشان دەدات و شوێنکەوتنیتان پێ دەبەخشێت، وە بەتاڵیشی بە بەتاڵ نیشان دەدات و دڵەکانتان لەسەر بەتاڵ لادەدات و باوەڕتان لەلا خۆشەویست دەکات و لە دڵەکانتان دەیڕازێنێتەوە، وە بێباوەڕی و تاوان و گوناھو سەرپێچیشتان لەلا بێزراو دەکات، ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکار نابن؟ وە سوێند بە اللە ی پایەبەرزی گەورەی چاکەخوازی میھرەبان دەخۆم ئەگەر لە خۆبەگەورەو زل زانینەکەتان دابەزن و لەگەڵ خۆتاندا قسە بکەن و بڵێن: ئێمە چوزانین، بەڵکو ئیمام ناصر محمد یەمانی حەق بێت لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوەو ئێمەش کەسانێک بین پشت بکەینە حەق؟ جا لەپاش ئەوە خۆتان تەنھا دەکەن تا بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەتان بپاڕێنەوە، جا یەکێکتان دەڵێت:
[ئەی اللە، من بەندەی تۆم، وە لەسەر پەیمانەکەتم و ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکت بۆ دانانێم وە شاھێدی دەدەم بەندەکەت ھیچی ناوێت جگە لە حەق نەبێت، ئەی اللە ئەگەر ئەو پیاوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە لەلایەن تۆوە ئەوا ئەی اللە لێت دەپاڕێمەوە بە حەق بەرچاوم ڕوون بکەیت تا ببینم ئەو حەقە لەلایەن تۆوە، وە ئەگەر ناصر محمد یەمانی ئیمام مەھدی حەق نیە ئەوا ئەی اللە لەبەرامبەر ئەودا دەسەڵاتی زانست بدە بەندەکەت و موسڵمانان ڕزگاربکە لەوەی لەڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواویان بکات بەڕاستی تۆ بیسەرو زانایت]، جا لەپاش ئەوە دێتە ماڵپەڕەکەمان و لە بەڵگەکان ورد دەبێتەوەو بیردەکاتەوە، جا یان ئەوەتا دەسەڵاتی زانستی حەقی ڕازیکەر دەبینێت و اللە ش بۆ حەق ھیدایەتی دەدات، یان ئەوەتا اللە وایلێدەکات ئەو دەسەڵاتی بەسەرماندا ھەبێت ئەگەر ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا بوو.
وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت و ئەوانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن لێی بکۆڵنەوە، لەڕاستیدا علم الجھادی دەرکراو لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ھاتووەو دەڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی هەروا اللە ھیدایەتی ئەو بەندەیەی دەدات بیەوێت و هەربەندەیەکیشی بوێت گومڕای دەکات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا أَشْرَكُوا وَمَا جَعَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ (107) وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ فَيَسُبُّوا اللَّـهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرْجِعُهُمْ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (108)} صدق الله العظيم [الأنعام]."
جا لەپاش ئەوە نەزانەکان وا گومان دەبەن علم الجھاد بەڵگەی بەسەر ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێ کردووە، جا بەرەو دوا ھەڵدەگەڕێنەوەو دەڵێن: "ئەوە ئیمام مەھدی نیە، چۆن ئیمام مەھدیە لەکاتێکدا علم الجھاد بەڵگەی بەسەردا ھێناوەتەوە؟". لەپاش ئەوە ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەەوەو دەڵێم: ئایا ئەوەتان بەڕاستداناوە اللە بە شەریک و ھاوبەشدانان بۆی فەرمانی پێکردبن پاک و بێگەردی بۆی؟ ئایا تێناگەن؟ بەڵکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَلَوْ شَاء اللّهُ مَا أَشْرَكُواْ} صدق الله العظيم [الأنعام:107].
بەومانایەی ئەگەر اللە بیویستبا بە هێزو توانایەکەی خۆی بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتی دەدان بێ ئەوەی بە ملکەچی و دڵسۆزیش لە پەروەردگارەکەیان پاڕابنەوە، جا ھیچ شتێک اللە دەستەوسان ناکات لەوەی ھیدایەتی ھەموو خەڵکی بدات، بەڵام اللە بە شەریک و ھاوبەش دانان فەرمانی پێنەکردوون. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ لَوْ شَاء اللّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلاَ آبَاؤُنَا وَلاَ حَرَّمْنَا مِن شَيْءٍ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم حَتَّى ذَاقُواْ بَأْسَنَا قُلْ هَلْ عِندَكُم مِّنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إِن تَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ أَنتُمْ إَلاَّ تَخْرُصُونَ (148)} صدق الله العظيم [الأنعام].
بەھەمان شێوە علم الجھاد دەڵێت اللە هەروا خەڵکی گومڕاو سەرلێشێواو دەکات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{قَالَ رَبِّ بِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِي الأَرْضِ وَلَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ} صدق الله العظيم [الحجر:39].
جا دواتر ئەوانەی نازانن وایدادەنێن علم الجھاد بەڵگەی ڕوونی ھێناوەتەوە بەوەی اللە هەروا بەندەکانی گومڕاو سەرلێشێواو دەکات پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! لەکاتێکدا ڕاستیەکە ئەوەیە ئەوکەسەی لەسەر حەق لاچوو اللە ش دڵەکەی لادەدات، جا اللە دڵەکەی لانادات تەنھا بە ستەمی کەسەکە خۆی نەبێت، چونکە اللە زانی لە دڵی ئیبلیسدا خۆبەگەورەو زل زانی و ڕازی نەبوون لەبەرامبەر خەلیفە ھەڵبژێردراوەکەی اللە ئادەم درودو سڵاوی لێبێت هەیە، بۆیە دوای ئەوە دڵەکەی ئیبلیسی لادا تا سوژدە بۆ ئادەم نەبات، جا اللە بەڵگەی ڕاست و دروستی بەسەر ئیبلیسدا جێبەجێ کرد نەک بە ستەمکردن لەلایەن اللە وە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].
جا لەپاش ئەوە اللە ھۆکاری لادانی دڵەکەی لە سوژدە بردن لەسەر زمانی ئیبلیس ڕوونکردۆتەوە، بۆیە لێی پرسی لەکاتێکدا بە وەڵامەکەشی دەزانی پاک و بێگەردی بۆی، بەڵکو تا بزانن اللە ستەمی لە ئیبلیس نەکردووە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْعَالِينَ (75) قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِي مِن نَّارٍ وَخَلَقْتَهُ مِن طِينٍ (76) قَالَ فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ (77) وَإِنَّ عَلَيْكَ لَعْنَتِي إِلَى يَوْمِ الدِّينِ (78) قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (79) قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ (80) إِلَى يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ (81) قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (82) إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ (83) قَالَ فَالْحَقُّ والحقّ أَقُولُ (84) لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ (85)} صدق الله العظيم [ص].
کەواتە بۆمان ڕوون بوویەوە ھۆکاری لادانی دڵەکەی ئیبلیس لەبەرامبەر جێبەجێ کردنی فەرمانەکەی اللە بەھۆی ئەو خۆ بەگەورەو زل زانیەوە بوو کە لە ناخی ئیبلیسدا ھەبوو، بۆیە اللە دڵەکەی لاداو سوژدەی نەبرد بۆ ئەوەی اللە فەرمانی پێکرد، بەھەمان شێوە ئەوانەی بە ناڕەوا خۆیان بە گەورەو زل دەگرن لە زەوی اللە دڵەکانیان لەبەرامبەر باوەڕھێنان بە نیشانەو ئایەتەکانی پەروەردگاریان لادەدات بەھۆی خۆبەگەورەو زل زانیەکەیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الأَرْضِ بغير الحقّ وَإِن يَرَوْاْ كُلَّ آية لاَّ يُؤْمِنُواْ بِهَا وَإِن يَرَوْاْ سَبِيلَ الرُّشْدِ لاَ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلاً وَإِن يَرَوْاْ سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلاً ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا وَكَانُواْ عَنْهَا غَافِلِينَ (146)} صدق الله العظيم [الأعراف].
ئایا نابینن اللە نە ستەمی لە ئیبلیس و نە لە کەسانێکی جگە لە ئەویش کردووە کاتێک دڵەکانیانی لاداوە؟ بەڵکو بەھۆی ستەمکردنی خۆیان بووە لە خۆیان، وە بەھۆی گاڵتەکردن و سوکایەتیکردنیان بە نێردراوو پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان کە دەیانوت: "ئایا ئەوە ئەو کەسەیە کە اللە بە پێغەمبەر ڕەوانەی کردووە؟!". جا خەڵکینە لە اللە بترسن و پارێزکاربن، وە بزانن اللە ھیچ ستەمێک لە ھیچ کەسیک ناکات و دادپەروەرە، وە لەوکاتەی ئەوە دەبینن لە قورئان:
{وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا أَشْرَكُوا} [الأنعام:107].
یان
{وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا فَعَلُوهُ} [الأنعام:137].
بەو مانایەی ئەگەر اللە بیەوێت بە هێزو توانایەکەی خۆی ھیدایەتی ھەموویان دەدا، جا ھیچ شتێک دەستەوسانی ناکات لەوەی ھیدایەتی ھەموو خەڵکی بدات ئەگەر تەنانەت بە ملکەچی و دڵسۆزیش لە پەروەردگارەکەیان نەپاڕێنەوە، جا ئەو بەتوانایە لەوەی دڵەکانیان لابدات و ھیدایەت بۆ ھەموو کەسێک بھێنێت، بەڕاستی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، بەڵام اللە نوسیویەتی ھیچ کەسێک بۆلای خۆی ھیدایەت نادات تەنھا ئەوەی بە ملکەچی و دڵسۆزی لێی دەپاڕێتەوەو لەبەرامبەر حەقدا خۆی بە گەورەو زل ناگرێت، جا ھەرچی ئەوانەن کە خۆیان بە گەورەو زل دەگرن ئەوا بەڕاستی بینیوتانن اللە چی بە دڵەکانیان کردووە، کە لە حەق دایماڵیون بەو پلەیەی اللە حەقیان پێ نیشان دەدات و لەپاش ئەوە دڵەکانیان لێ لادەدات تا شوێنی نەکەون، وە ئەو لادانە توندەش بەھۆی خۆبەگەورەو زل زانیە ناڕەواکەیانە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الأَرْضِ بغير الحقّ وَإِن يَرَوْاْ كُلَّ آية لاَّ يُؤْمِنُواْ بِهَا وَإِن يَرَوْاْ سَبِيلَ الرُّشْدِ لاَ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلاً وَإِن يَرَوْاْ سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلاً} صدق الله العظيم [الأعراف].
وە ئەی گەلی باوەڕداران، ئەگەر ئەوەتان بەڕاستدانا اللە دڵی بەندەکانی لادەدات بەبێ ئەوەی ستەم لە خۆیان بکەن ئەوکاتە ھەڵەو گوناهتان کردووە، خۆ ئەگەر اللە ئەوەی کردبووایە دەبوو بە ستەمکار لە بەندەکانی، جا لە اللە بترسن پارێزکار بن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{تِلْكَ آيات اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ وَمَا اللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِلْعَالَمِينَ (108)} صدق الله العظيم [آل عمران].
وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَمَا رَبُّكَ بِظَلامٍ لِلْعَبِيدِ} صدق الله العظيم [فصلت:46].
ڕەنگە علم الجھاد یان ھۆزو دەستەکەی کە بریتیە لە نەسیم بیەوێت بڵێت: "کێ پێتی وتووە ئێمە بە ستەمکردن باسی اللە مان کردووە؟" اللە بیان کوژێت لەوەی ھەڵی دەبەستن! کەواتە چۆن لێکدانەوەکەیان ئەوەبوو دەڵێن: بێ ئەوەی بەندەکان ستەمیان لەخۆیان کردبێت اللە دڵەکانیان لادەدات، جا لەڕاستیدا بەم شێوە پەروەردگارەکەیان بە ستەمکردن لە بەندەکانی باسکردووە، ئایا تێناگەن؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَكِنْ كَانَ فِي ضَلالٍ بَعِيدٍ (27) قَالَ لا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ (28) مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلامٍ لِلْعَبِيدِ (29)} صدق الله العظيم [ق].
ھەرچی سەبارەت بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن دەربارەی فەتوای ھیدایەت ئەوا پێویستیان بە لێکدانەوە نیە، جا سەیری ڕوون و ئاشکراییان بکەن دەیان بینن ڕواڵەتیان وەکو ناوەوەیانە، اللە ش فێری کردوون ھیدایەت لەدوای ئەوەیە بە ملکەچی و دڵسۆزی لێی بپاڕێنەوە، وە دڵیشی بەھۆی خۆبەگەورەو زل زانی لەبەرامبەر حەق لادەدات، ھەروەک ئەم نموونەیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚإِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ﴿٥٩﴾وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّـهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚأَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٦٠﴾وَيُنَجِّي اللَّـهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٦١﴾اللَّـهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿٦٢﴾لَّهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّـهِ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ﴿٦٣﴾قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّـهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ ﴿٦٤﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
جا اللە فێری ئەوەی کردوون بەندە بە ملکەچی و دڵسۆزی لێی بپاڕێتەوە، جا لەپاش ئەوە ئینجا ھیدایەتەکە لەلایەن اللە وە دێت بە لادانی دڵی بەندەکەی بۆ سەر حەق، بۆ ھاتنەدی ئەو ویستەی بەندەکەی دەیەوێت (کاتێک بە دڵسۆزی و ملکەچی لێی دەپاڕێتەوەو کۆشش دەکات تا هیدایەتی دڵەکەی بدات)، جا ھەرچی سەبارەت بە ھۆکاری لادانی دڵەکەیەتی بۆ سەر ھیدایەت لەبەرئەوەیە چونکە بەندەکە بە ملکەچی و دڵسۆزی گەڕاوەتەوە لای پەروەردگارەکەی و لێی پاڕاوەتەوەو لەبەردەستی پەروەردگارەکەی چۆکی داداوە، وە بۆیە اللە سزای نزمیان پێ دەچێژێت بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بە دڵسۆزی و ملکەچی لێی بپاڕێنەوە، واتە تا لەبەردەستیدا بە ملکەچی و دڵسۆزی چۆک دابدەن و بکڕوزێنەوەو بە کوڵ بپاڕێنەوە تا بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتیان بدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَلَنُذِيقَنَّهُمْ مِنَ الْعَذَابِ الْأَدْنَى دُونَ الْعَذَابِ الْأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (21)} صدق الله العظيم [السجدة].
واتە بەڵکو بگەڕێنەوەو بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەیان بپاڕێنەوەو لەبەردەستیدا چۆک دابدەن تا ئەویش بۆلای خۆی ھیدایەتی دڵەکانیان بدات، ئەگەر ئەوە نەکەن ئەوا ھیچ شتێک تەنانەت سزای نزمیش سودیان لەبەرامبەر ھیدایەت درانیان پێناگەیەێت، وە ھەرگیزو بۆ هەمیشە ھیدایەت نادرێن، ئەوەش بەھۆی نەگەڕانەوەیان بۆلای پەروەردگارەکەیان، جا دەڵێن ئەو سزایانە کارەساتە سروشتیەکانن، تا ئەوکاتەی سزا گەورەکەی اللە یان لە ئاگری دۆزەخ بۆ دێت و ئەوکاتەش لەناویدا لە ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەیان بێئومێد دەبن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُم بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ (76) حَتَّى إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ (77)} صدق الله العظيم [المؤمنون].
وە ئەی علم الجھادی دەرکراو لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە، دواتر ئەندامێتیەکەت دەکەمەوە تا باس و خواسەکەت و ئەوەی لەژێر سەرتدایە بۆ خەڵکی ڕوون ببێتەوە، وە دەربارەی زانستی ھیدایەت وردەکاری زیاترو زیاترو زیاتریشیان لەو زانستەی پەروەردگارم بۆی زیادکردووم پێدەدەم، ھەرگیزیش ھیچ پیلانێک ناگێڕیت تەنھا بۆخۆت نەبێت، وە ناشزانم اللە چیت پێدەکات، تۆش دەزانی من بەدڵنیاییەوە دەزانم تۆ دۆست و پاڵپشتی شەیتانی نەفرەتلێکراویت، ئەو اللە یەش شاھێدە کە لەسەر عەرشە گەورەکەیەتی کە بەڕاستی من ھیچ ستەمم لێنەکردوویت، وە بەڕاستی تۆ لە جولەکەی شەیتانە مرۆڤەکانیت، وە ڕاگرتنی ئەندامێتیەکەشت لەبەر دەستەوسانی ئێمە نیە، نەخێر سوێند بە پەروەردگارم، بەڵکو لەوە دەترسم کەسانێک لە پشتیوانەکان ھەبن گوێتان بۆ بگرن و ئێوە لەڕێگای ڕاست گومڕایان بکەن، بەڵام دواتر ئەندامێتیەکەت دەکەمەوە بۆ پاک و خاوێن بوونەوەی ئەوەی لە دڵی ئەواندایە، دواتریش بە مەحکەمی ڕوون و ئاشکرای قورئانی گەورە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو ئاڵای شەیتانە نەفرەتلێکراوە دەکەم، جا ئەگەر بینیتان علم الجھاد ھیچ نکۆڵیەکی لێیان نەکرد بەڵکو چووە لای ئایەتەکانی تر لەو ئایەتانەی ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە تا دەمەقاڵێی پێ لەگەڵ ئایەتە مەحکەمەکان بکات ئەوکاتە بەڕاستی زانیوتانە لە دڵەکەیدا زیغی لاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر حەق، ھەرچی ھۆکاری بڕیاری ڕاکردنەکەیەتی لە ماڵپەر لەبەرئەوەیە چونکە ئەوم ترساند لەوەی اللە بەڕاستی دەیکات بە بەراز، فەرمانەکانیش ھەر بۆ اللە یە ئەی دەرکراو لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە، جا دواتر ئەندامێتیەکەی تۆو ھۆزەکەشت نەسیم و ئەوەشی ھاوشێوەی تۆن دەکەمەوە تا باس و خواسەکەتان بۆ خەڵکی ڕوونبێتەوە، تا بزانن ئێوە لەوکەسانەن اللە دەربارەیان فەرموویەتی:
{وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ (204)} صدق الله العظيم [البقرة].
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة