الموضوع: وەڵامەکانی ئیمام بۆ نەسیم و طريد و علم الجھاد ڕەتکردنەوەی گومان و ناڕوونیەکان بە بەڵگەو سەلماندن

1

وەڵامەکانی ئیمام بۆ نەسیم و طريد و علم الجھاد: ڕەتکردنەوەی گومان و ناڕوونیەکان بە بەڵگەو سەلماندن ..

- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
24 - 07 - 1429 کۆچی
28 - 07 - 2008 زایینی
11:45 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=5084
ـــــــــــــــــــــــ


وەڵامەکانی ئیمام بۆ نەسیم و طريد و علم الجھاد: ڕەتکردنەوەی گومان و ناڕوونیەکان بە بەڵگەو سەلماندن ..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر،
ئەی علم الجھاد، تۆ دەتەوێت بەندەکان لەبەرامبەر کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بەلاڕێدا ببەی، جا وا خەیاڵیان بۆ بکەی کتێبێکی گەردوونی ھەیەو اللە ش تۆی پێ ڕاسپاردووە؛ بەڵکو تۆی کردووە بە زنجیرەیەکی گەیاندن لەنێوان دروستکراوان و دروستکار، جا ھاتوویت کۆمەڵێک شتی پڕو پوچت ھێناوە کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، وە دەتەوێت ڕێ بۆ مەسیحی دەجال خۆشبکەیت، سوێندیش بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان تۆ حەقت ناوێت، وە نە کتێبەکەی اللە ت دەوێت نە سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی، وە چەندە خۆزگەی ئەوە دەکەی بیناییەکان کوێر بکەیت تا کتێبە گەردوونیەکەت بدەی بەسەر خەڵکیداو لەڕێگای هیدایەت گومڕاو سەرلێشێواویان بکەیت، وە اللە شاھێدە من ھیچ ستەمێکم لێنەکردوویت، دواتریش لەکاتێکی زۆر نزیکدا باس و خواسەکەت بۆ خەڵکی ڕوون دەبێتەوە کە بەڕاستی تۆ ئاڵای بەتاڵت ھەڵگرتووە کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، وە سەبارەت بە ئێمەی موسڵمانانیش بە مۆڵەتی اللە ھەرگیز ناتوانی گومڕامان بکەیت، چونکە دەزانین کتێبێکی تر لەدوای قورئان بوونی نیە، بەڵکو قورئان کتێبێکە کۆکەرەوەی ھەموو کتێبە ئاسمانیەکانە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَٰذَا ذِكْرُ مَنْ مَعِيَ وَذِكْرُ مَنْ قَبْلِي} صدق الله العظيم، [الأنبياء:24].

جا نەخێرو ھەرگیزاو ھەرگیز شوێن شتێکی تر ناکەوین جگە لە کیێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جا ھەروەک پێم وتی پێشترو ئەمڕۆو بەیانی یان دوای بەیانیش تا ڕۆژی دوایی بەخۆت و کتێبەکەتەوە بڕۆن بۆ دۆزەخ.

وە ئەی (ابن عمر؛ سەرپەرشتیاری ماڵپەڕ) ئەو بەستەرانەی ماڵپەڕەکانی تر کە تایبەتن بە علم الجھاد لابدە، جا من بەستەرە گومڕاکەرەکان لە مێزی گفتوگۆی جیھانی (ئەم ماڵپەڕە) قبوڵ ناکەم، بۆ ئەوەی نەتوانی بەربەست لە ڕێگای ئەوانە دابنێیت کە بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن و بەستەرەکانی علم الجھاد بدۆزنەوە، بەڵام لە بەشداری کردن قەدەغەی مەکە تەنھا بە مۆڵەتی من.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
دوژمنە سەرسەختەکەت؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:40 AM
2

- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
22 - 01 - 1430 کۆچی
19 - 01 - 2009 زایینی
01:28 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=5085
ـــــــــــــــــ


ئەی نەسیم پشت لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورە مەکە ..


پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارت، پەروەردگاری شکۆمەند لەوەی بۆی هەڵدەبەستن، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..

ئەی نەسیم داوای لێخۆشبوون لە اللە بکە بەڕاستی ئەو زۆر لێخۆشبوو و میھرەبانە، وە شوێن من بکەوە بۆ ڕێگای ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتی دنیاو ڕۆژی دوایی گەورەترە ڕێنماییت دەکەم کە نھێنی دروستکردنی بەندە دروستکراوەکانی تێدایە، ئەمەش تا لەبەر خۆشەویستی و نزیکی و ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان اللە بپەرستن، جا برای بەڕێزم ڕاست و بەتاڵ تێکەڵ بە یەکتر مەکە، چونکە تۆ حەقت لایەو بەتاڵیشت لایەو ناشزانی ئەوەیان بەتاڵە، جا چۆن ڕووناکی و تاریکاییەکان کۆدەبنەوە؟ ئەی نەسیم شوێنم بکەوە بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییت دەکەم، وە بە گوناهو ناڕەوا خۆت بەگەورەو زل مەگرە ئەگەر لە چاکەکارانیت، وە پشت لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورە مەکە، جا لە پشتھەڵکردنەکەت ئەوەیە ئایەتێک دەھێنی دەمەقاڵێم پێ لەگەڵ دەکەی، وە لەپاش ئەوەی بە مۆڵەتی اللە ڕاستیەکەو تەفسیرێکی چاکترو باشترم بۆ ھێنایت دەچیتە سەر بابەتێکی تر ھەروەک بڵێی گوێشت لێی نەبووە، جا تۆ نە نکۆڵی لە بەیانەکەی دەکەیت نە دانیش بە ڕاستیدا دەنێیت.

وە ئەی نەسیم، چیتانە لە حەق تێناگەن؟ ئەی برایەکەم من نکۆڵی لە سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوی اللە محمد ناکەم، بەڵکو نکۆڵی لەوە دەکەم کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە (جا لە ھەر کتێبێک هاتبێت)، وە ئەی نەسیم من لەلایەن خودی خۆمەوە فەرمانم پێنەکردوون مەحکەمی قورئان بکەن بە سەرچاوە (مەرجەع) سەبارەت بەوەی زانایانی فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن، وە بەڵگەکەشم بە وردی باسکردووە، ئێستاش بە قسەیەکی کورت و پوختی بەسود پێت دەڵێم ئەگەر دەتەوێت بەسەر ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بیت ئەوا ھەرگیز ناتوانیت تا ئەوە دەسەلمێنیت سوننەت بریتیە لە سەرچاوە (مەرجەع) سەبارەت بەوەی لە قورئانی گەورە لەسەری جیاوازو ناکۆکن، بەھەمان شێوە بۆمان بسەلمێنیت سوننەت لە دەستکاری و شێواندن پارێزراوە، بۆیە اللە کردوویەتی بە سەرچاوە سەبارەت بەوەی لە قورئانی گەورە لەسەری جیاوازو ناکۆکن، جا ئەگەر ئەوەت کرد شوێنت دەکەوم و دەشبم بە یەکەم کەس لە شوێنکەوتووەکانت، جا ئایا پێت وایە بتوانی ئەوە بکەیت؟ نەخێر ئەی نەسیم ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانی تەنھا ئەگەر پشتبکەیە مەحکەمی قورئانی گەورە.

وە ئەی نەسیم، من وەکو تۆ فەتوایەک نادەم و پاشانیش بڵێم: واللە أعلم اللە زاناترە ئەگەر ھەڵەم کردبێت لە خۆمەوەیەو ئەگەر پێکابێتیشم اللە فێری کردووم! بەڵکو کاتێک فەتوا دەدەم دڵنیام لەوەی بەناوی اللە وە قسەیەکم نەکردووە جگە لە حەق نەبێت، وە چۆن دەتوانم بزانم بە دڵنیاییەوە جگە لە حەق ھیچ قسەیەک بەناوی اللە وە ناکەم؟ جا ئەگەر پشت بە ھەستی دڵم ببەستم لەوکاتەدا دوو ئەگەر هەیە: یان ئەوەتا ئەم ھەستە وەحیە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە، یان وەحیە لەلایەن شەیتانەوە، جا گرنگ ئەوەیە چۆن بزانم ئەمە وەحیە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە یان وەسوەسەی شەیتانە؟ ھەرگیز ناتوانم ئەوە بزانم تا ئەوکاتەی اللە بە دەسەڵاتی زانستێکی ڕازیکەر بۆ من و ئەوانی تر پشتگیریم لێدەکات کە دەیسەلمێنێت ئەمە وەحیە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە نەک وەسوەسەی شەیتان، وە ناصر محمد یەمانی ناڵێت دڵم پێی وتووم و دڵم هەواڵی ئەوەی داوە ئەگەر بڕوابکەن یان بڕوا نەکەن، نەخێر بەڵکو سوێند بە اللە ی پایەبەرزی گەورە ئەگەر هەموو زانایانی سەرەتاو دوایی بە مردووان و زیندووانیان کۆببنەوەو بڵێن ئەی ناصر محمد یەمانی ئێمە بە قورئانی گەورە گفتوگۆت لەگەڵ دەکەین ئەوا دواتر دێم بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکرای ڕاست و دروستی ڕازیکەر بەسەریاندا زاڵ دەبم بۆ هەموو خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، جا ئەی نەسیم بڕواتان بە قورئانی گەورە ھەیە؟ جا ئەوەیە لەنێوان من و ئێوەیە، وە ئەگەر ڕەتتان کردەوە دواتر اللە خۆی بە حەق لەنێوانمان حوکم و دادوەری دەکات، ھەرئەویش چاکترین دادوەرو فەرمانڕەوایانە.

وە سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان ھیچ فەرموودەیەک دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئان نیە تەنھا قسەو فەرموودەکانی شەیتان نەبن کە بە کۆمەڵێک فەرموودەوە بەربەستی لە ڕێگای اللە داناوە لەکاتێکدا پێغەمبەر درودو سڵاوی لێبێت نەیفەرمووە، کەواتە چارەسەرەکە چیە ئەی ئوممەتی ئیسلام؟ مادام زانیوتانە فەرموودەکان دەستکاری کراون و ھی وایان تێدایە لەلایەن جگە لە اللە وەن، جا ئەی ئوممەتی ئیسلام چارەسەرەکە بۆ ئەوە چیە؟ ئەوە بریتیە لە حوکم کردن بۆ لای مەحکەمی قورئانی گەورە، جا ھەر فەرموودەیەکمان بینی دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئان بێت ئەوا بەڕاستی ئەم فەرموودەیە لەلایەن جگە لە اللە وەیە، جا من چوارساڵە ئەم یاساو ڕێسایە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە ساختە ھەڵبەستراوەکان دووبارە دەکەمەوە و سەدان جاریش بە وردی باسم کردووە، بەڵام ئێوە پشتدەکەنە ڕاستی ھەروەک بڵێی گوێشتان لە ئایەتەکانی اللە نیە، کەواتە ئەی نەسیم کێ لە سزای اللە ڕزگارتان دەکات؟ سوێند بە اللە تۆ بەربەست لە ڕێگای ڕاست دادەنێیت، وە بەبێ سود کاتی من لە گفتوگۆیەکەت بە فیڕۆ دەدەیت، بۆچی باسی بابەتەکان ناکەیت تا قەناعەتم پێ بکەیت یان قەناعەتت پێبکەم، جا دوای ئەوە ئینجا بچینە سەر باسێکی تر ئەگەر بەڕاستی تۆ زانایت؟ یان دەتەوێت وازی لێبھێنین لەکاتێکدا ئێمە بە ئەنجامێکی وا دەرنەچووین لێی کە تۆ قەناعەتت بە من ھێنابێت یان من قەناعەتم پێھێنابی! کەواتە ئەوە چ سودێکی ھەیە ئەی پیاو؟ ئایا تۆ دەربارەی سزای گۆڕ قسەت نەدەکرد؟ کەواتە بۆ لەسەر ئەو بابەتە نەمایەوە تا بگەینە ئەنجامێکی ڕازیکەری ڕاست و دروست بۆ تۆ یان بۆ من؟ تا کۆمەڵێک فەرموودەم سەبارەت بە سزای گۆڕ بۆ بهێنی و دواتر منیش ئەوەت بۆ بھێنم کە بیروباوەڕەکەت لە مەحکەمی قورئان دەربارەی سزای بەرزەخی لە دوای مردن بەڕاستی دادەنێت، جگە لەوەی دواتر من بەحەق زمانت لاڵ دەکەم و ئەوە دەسلمێنم ھیچ سزایەک لە چاڵی تاریکی گۆڕ بوونی نیە؛ بەڵکو سزاکە لەدوای مردن ڕاستەوخۆ لە ئاگری دۆزەخە، نەک بۆ ھەموو بێباوەڕێکیش، بەڵام ئێمە نەچووینەتە ناو وردەکاری باسەکە، بەڵکو پێشتر بە وردی باسم کردووە، جا ئایا ئەوەی دەستمان پێکردووە جارێکی تر دووبارەی بکەینەوەو خۆتان بەوە ڕاناسپێرن وشەی گەڕانەکەتان بنوسن یان لە بابەتەکە بگەڕێن پێش ئەوەی بێن دەربارەی دەمەقاڵێم لەگەڵ بکەن، جا ھەڵبستن بە گەڕان لەوەی ناصر محمد یەمانی دەربارەی بابەتەکە لە هەموو بەیانەکانیدا وتویەتی تا بیناو بەرچاوڕوون بن! وە پەروەردگاریشم ڕاستی فەرمووە؛ کاتێک دەفەرموێت: ئایا ھەر کەسێک دەیەوێت کتێب و نوسراوێکی کراوه‌ی تایبەتی بۆ بێت؟ (يُرِيدُ كُلُّ امْرِئٍ مِنْهُمْ أَنْ يُؤْتَىٰ صُحُفًا مُنَشَّرَةً)؟ بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم ھەر یەکێکیان بە جیا ھەواڵی ئەو باسەی لە من دەوێت کە لە ماڵپەڕەکەم زۆر دووبارەم کردۆتەوەو ھیچ یادەوەریەکیشی تێدا بەدینەھێناون، بەڵکو سەرلەنوێ دەربارەی دەپرسنەوە.

وە برای بەڕێزم ئەگەر تۆ ئەندامێکی لەلامان دەتوانیت لە ھەموو ئەو شتانە بگەڕێیت کە دەتەوێت، کەواتە چیتانە لە ھەواڵ و گفتوگۆ باسکراوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو تێناگەن، لە بەیانە ڕاست و دروستەکانی زیکری کتێبەکەی اللە؟ جا ئایا یادەوەری وەرگرێک نیە وانەو ئامۆژگاری وەربگرێت؟ وە سەبارەت بە ھەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی ئیمام مەھدی ئەوا پێت دەڵێم بەوپێیەی ئیمام مەھدی خەلیفەی اللە یە، کەواتە کێی تر جگە لە خاوەن و پادشای مەلەکوت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی شایەنی ئەوەیە خەلیفەی خۆی ھەڵبژێرێت و دەستنیشانی بکات؟ بۆیە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - فەتوای ئەوەی بۆ داون لەئایندەدا اللە مەھدیتان بۆ ڕەوانە دەکات، بەڵام ئێوە ھیچتان ناوێت جگە لەوەی خۆتان ئارەزووی دەکەن، وە ڕاستیش بە بەتاڵ دەبینن و بەتاڵیش بەڕاستی، بۆیە وای دەبینن ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕایی بێت، جا ئەو پرسیارەی لە کۆتایی ئەم بەیانەدا لەتۆی دەکەم ئەوەیە: ئایا تۆ بڕوات بە قورئان ھەیە یان بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئان؟

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:38 AM
3

- 6 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 02 - 1430 کۆچی
29 - 01 - 2009 زایینی
11:36 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=5089
ــــــــــــــــــ


ئەی (علم الجهاد) لە سزایەکی سەختی اللە هۆشداریت پێدەدەم ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..

سوێند بە اللە ی مەزن تۆ ئەوە دەزانی کە من دەزانم تۆ لەو شەیتانە مرۆڤانەیت دەیانەوێت نوری اللە بکوژێننەوەو دەتەوێت لە قورئان دووریان بخەیەوە، چونکە ئەوە کەشتی ڕزگاریە، وە لە ئێمەت دەوێت تا ڕۆژی قیامەت چاوەڕێی لێکدانەوەکەی بکەین، کەواتە چ سودێک لەوەدا ھەیە ئەگەر کاتەکە کۆتایی بێت؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ} صدق الله العظيم، [الأعراف:53].

وە لێکدانەوەکەی واتە ڕاستیەکانی لە زیندووکردنەوەو بەھەشت و ئاگر، جا لە الله ی تاک و تەنهای زاڵ بترسەو پارێزکاربە.

وە ئەی (علم الجهاد) من لە سزایەکی سەختی اللە هۆشداریت پێدەدەم جا لە بەرامبەر پیلانەکەی هەست بە دڵنیایی مەکە ئەی ئەوکەسەی دەتەوێت نورەکەی اللە بکوژێنیەوە، ئایا لە اللە ناترسی بتکات بە بەراز؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَجَعَلَ مِنْهُمْ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ} صدق الله العظيم [المائدة:60].

جا ھەرچی سەبارەت بوون بە مەیمونە لەڕاستیدا ئەوە پێشتر ڕوویداو بەسەرچوو. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ عَلِمْتُمْ الَّذِينَ اعْتَدَوْا مِنْكُمْ فِي السَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ (65)} صدق الله العظيم [البقرة].

وە ئەوەی ماوەتەوە بوونە بە بەراز، جا من هۆشداریت پێدەدەم لەوەی نەکەی لەبەرامبەر پیلانەکەی اللە هەست بە دڵنیایی بکەیت، وە ئەوەشت بیردەخەمەوە کە اللە بەڵێنی پێداون، ئەگەر هاتوو شوێن حەق نەکەون، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ آمِنُوا بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقاً لِمَا مَعَكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَطْمِسَ وُجُوهاً فَنَرُدَّهَا عَلَى أَدْبَارِهَا أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّا أَصْحَابَ السَّبْتِ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولاً (47)} صدق الله العظيم [النساء].

دوژمنە سەرسەختەکەت تا ئەوکاتەی شوێن ڕاستی دەکەویت؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:37 AM
4

- 10 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
03 - 02 - 1430 کۆچی
30 - 01 - 2009 زایینی
12:49 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=5092
ــــــــــــــــــــــ


بڕۆ به‌سه‌رشۆڕی و ڕیسوایی و ده‌رکراویەوە ..

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا} [الفرقان:33].

{وَقُلْ جَاء الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا} [الإسراء:81].

{بَلْ نَقْذِفُ بِالْحَقِّ عَلَى الْبَاطِلِ فَيَدْمَغُهُ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌ} [الأنبياء:18].

{وَقِيلَ بُعْداً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ} [هود:44].

صـــدق الله العظيم

لەڕاستیدا بە مەحکەمی کتێبەکەی اللە گفتوگۆم لەگەڵ کردن و بە حەق ئێوەم بەزاند بۆئەوکەسەی ئومێدی حەق دەکات یان گوێ ڕادێرێت له‌کاتێکدا ئاماده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رداری و کردنی هه‌موو کارێکی دروست و شاھێدیشە لەسەری، وە بە دڵنیاییەوە ئەوەش دەزانم ئێوە لە جولەکەن و ھاتوون تا بەربەست لەبەرامبەر حەق دابنێن، جا زمانەکانتانم بە حەق لاڵ کرد ئەی علم الجهاد (طريد) و نەسیم؛ دۆست و پاڵپشتی شەیتانی نەفرەتلێکراو، لەوانەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی دەربارەیان فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ} صدق الله العظيم [البقرة:204].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە و قورئانی گەورە ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:35 AM
5

- 11 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
03 - 02 - 1430 کۆچی
30 - 01 - 2009 زایینی
09:12 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=5093
ــــــــــــــــــــ


اللە م بەسە لە بەرامبەر ھەموو دەستدرێژکارێکی گوناھکار، اللە ش پاڵپشت و یاوەری باوەڕدارانە ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أمّ الكتاب وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آَمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (7)} صدق الله العظيم [آل عمران].

ئەی محمد حسام، کێ بەحەق ئەوی تری کۆت و بەند کردووە؟ ئایا فەتوای ئەوەتان نەدا کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە، پاشان ئێمە بەحەق وەڵاممان دانەوە بەوەی اللە نەیفەرمووە ھەموو قورئان، وە اللە لە قورئان ڕوونیکردۆتەوە بەشێک لە ئایەتەکانی مەحکەمی ڕوون و ئاشکران و ئەو ئایەتانەش دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن، وە ئایەتەکانی تریش پێکچوون (موتەشابیھن)، کەس بە لێکدانەوەی ئەم جۆرە ئایەتانەش نازانێت تەنھا اللە نەبێت؟ بەڵام ئەوان وتیان کەس بە لێکدانەوەی هەموو قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت، ئەمەش پیلانێکی ئەوانە تا بەوھۆیەوە لە قورئان دوورتان بخەنەوە، وە دەترسم کەسانێکتان تێدابێت گوێیان بۆ بگرن. بەھەرحاڵ با خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان حوکم و دادوەری لەنێوانمان بدەن؛ بەوەی کێ بە دەسەڵاتی زانستی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان لە دڵی بابەتەکە گفتوگۆی کردووە، جا لەپاش ئەوە دەیانبینن بە ناڕەوا پشتیان لێدەکەن؟ وە اللە شاھێدە من بە مەحکەمی قورئانی گەورە تەحەددای هەموو زانایانی موسڵمانان و جولەکەو نەصارا دەکەم.

وە سەبارەت بە ڕاگرتنی ئەندامێتیان، ئەوە تەنها دوای شکستەکەیان و ڕاگەیاندنی پاشەکشەی خۆیان هات لەسەر زمانی طريد، جا لەپاش ئەوە ئەندامێتیەکەیانم ڕاگرت لەوکاتەی بڕیاری کشانەوەیاندا لەدوای شکستھێنان بە بەڵگەی تەواو بەسەریاندا، ئێستاش ئازادیان دەکەم تا بۆتان ڕوون بێتەوە ئەوان ڕاستیان ناوێت، بەڵام من ڕاستیم بۆ ھێناون و زمانیانم پێی بێدەنگ کرد، لەگەڵ ئەوەشدا پێی سەرسام نەبوون و دەیانەوێت شوێن ویست و ئارەزووی ئەوان بکەوم، جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَنْ تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (120)} صدق الله العظيم [البقرة].

وە ئەی محمد حسام، تۆ خودی (علم الجھادی) ت، دواتریش ئەندامێتیەکەت دەکەمەوە تا سەیربکەین کێ حەقی دەوێت و کێ بەتاڵی دەوێت، جا من بۆیە تۆم ڕاگرت چونکە پاشەکشەی خۆت ڕاگەیاند دوای ئەوەی بەحەق کۆت و بەندم کردی و تۆش بە فێڵ کشایتەوە، ئێستاش ئەندامێتیەکەی تۆو نەسیمم کردەوە، دادوەرەکەش لەنێوانمان مەحکەمی قورئانی گەورەیە، جا کێ ھەیە حوکمی لە اللە چاکتر بێت بۆ ئەوگەلەی لە اللە دەترسێت و پارێزکارە؟ هەر پیلانێکیش بگێڕن تەنھا بەسەرخۆتاندا دەشکێتەوە، اللە شم بەسە لەسەر ھەموو خۆ بەگەورەو زل زانێکی پشتھەڵکەر لەبەرامبەر زیکری کتێب و بەیانی ڕاست و دروستی مەھدی چاەڕوانکراو، دادوەریش ھەر بۆ اللە یە کە خێراترینی ئەوانەیە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەن.

ئێستاش ئەم دوو کەسە کە بریتین لە دوو ئەستێرەکەی تەنیشتی مانگەکە کە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە خەریکە لێی دووربکەونەوە ئەگەر مەبەستتان لە کشانەوەیە؛ جا وا لە مانگەکە (کە مەهدی چاوەڕوانکراوە) کشانەوە، وە اللە لە ڕوئیاکەی محمد عبد اللە ئەو ڕاستیەی بۆ ڕوونکردنەوە بەوەی ئێوە ئەو دوو ئەستێرەن کە پەیوەندیتان بە مانگەکە کردووە، مانگەکەش بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانكراو، جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت؟ ئایا مانگەکە مەھدی چاوەڕوانکراو نیە؟ وە بۆشم ڕوون بوویەوە دوو ئەستێرەکە بریتین لە (محمد عبد اللە و صاحب المهدي)، وە دەشبینم ئەم دوو کەسە لە ئال و بەیتن، تەنانەت ئەگەر خۆشیان نەزانن لە ئال و بەیتن، جا ئایا بڕیاری دوورکەوتنەوەتان داوە لەو مانگەی دایکی محمد عبد اللە لە خەونەکە بینیویەتی؟ ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت؟ بەڵام من وەکو خۆی نازانم مەبەست لە کشانەوەکەتان چیە، بۆیە ئومێد دەکەم ڕوونی بکەنەوە.

ھەرچی تۆیت ئەی محمد حسام بزانە تۆ خودی (علم الجھاد) و خودی (طريد) یت، وە بەوپێیەی ھێشتا دەتەوێت گفتوگۆ بکەیت بۆیە ئێمە لە کەمین داین بۆتۆ، دادوەرەکەش لەنێوانمان بریتیە لە حوکمەکانی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە، جا فەرموو بۆ مێزی گفتوگۆ تا ڕاستیەکە بۆ ئەوانە ڕوون بێتەوە کە بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، وە دەزانم ئێوە هەوڵ دەدەن هەرکەسێکتان لەناو پشتیوانان بوێت توشی ئاشوبی بکەن، جا وەسوەسەیان بۆ دەکەن تا وابزانێت خۆی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوەو ئێوەش دواتر ئاڵاکەی ڕادەست دەکەن و لەسەریشی پێویستە زانستەکەی لە سەرچاوەکەی ئێوە وەربگرێت!

وە ئەی طريد، سوێند بە اللە ئێوە لەلایەن ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراوەوە زانستەکەتان پێدەگات کە پێچەوانەو دژی هەموو حوکمەکانی اللە یە لە مەحکەمی قورئانی گەورە، بەڵام من ڕاستیەکەم بۆ ڕوون کردنەوە بەوەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ئەو کەسەیە اللە زانستی کتێبەکەی پێداوە، جا ھیچ زانایەک نییە گفتوگۆی لەگەڵ بکات لەوکاتەدا هەر ئەو بەسەریدا زاڵ دەبێت، ھەرچی سەبارەت بە مەھدیە ڕێنماییکارەکانن: ئەوانە ھەندێک لە زانستی کتێبیان لایەو ھێشتا بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن تا ئەوکاتەی ئیمام مەھدی حەقیان بۆ ڕووندەبێتەوە ئەوکاتە بەڕاستی دادەنێن و خەڵکیش بۆ لای شوێنکەوتنی ڕاستی بانگەواز دەکەن، تەنھا ئەگەر یەکێکتان بتوانێت بە مەحکەمی قورئان بمبەزێنێت، جا ئەوکاتە اللە دەکەم بە شاھێد من یەکەم کەسم شوێنی دەکەوم، وە ھەرگیز بە گوناھو ناڕەوا خۆم بە گەورەو زل ناگرم، بەڵام سوێند بە اللە بە سوێندێکی پێشوەختە ھەرگیز بۆ ھەمیشە نە ئێوەو نە هەموو زانایانی موسڵمانان و جولەکەو نەصاراش ناتوانن ئەوە بکەن، ھیچیشم نیە جگە لە یەک مەرج نەبێت، ئەویش بڕواتان بە قورئانی گەورەو حوکم کردن بۆ لای ئەو ئایەتانە هەبێت کە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن، لە اللە ش دەپاڕێمەوە بە حەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت، وە بە حەقی ڕەحمەتەکەی کە لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی، وە بە حەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی ئەگەر من ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەدگارەکەتان نەبم با مەھدیە چاوەڕوانكراوە حەقەکەی ئێوە بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکرا بەسەر ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بکات تا بە حەق زمانم لاڵ بکات، تا بە تەواوی تەسلیمی حەق دەبم، وە ئەگەر ناصر محمد یەمانی بریتیە لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگاری خەڵکی جیھان ئەوا دەسەڵاتی زانستی حەقی پێبدات تا بەسەر هەموو زانایانی موسڵمانان و جولەکەو نەصارادا زاڵ ببێت، دادوەریش ھەربۆ اللە یە، ھەرئەویش چاکترینی دادوەرو فەرمانڕەوایانە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:34 AM
6

- 14 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - 02 - 1430 کۆچی
31 - 01 - 2009 زایینی
10:36 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51385
ــــــــــــــــــــ


بۆ ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی اللە یارمەتیدەر بێت ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..

اللە یارمەتیدەربێت، جا چۆن ھاوڕێکەم (صاحب المهدي حمدي) بینایی چاوی ئیمام مەھدی ڕادەگرن؟ سوێند بە اللە ی مەزن ئەوان بۆلاتان دەگەڕێنەوە، وە ھەرکەسێک قسەی نابەجێ و جنێویان پێبدات ئەوا قسەی ناشیرین و جنێوی بە من داوە! جا ھەر ئێستاو یەکسەر بە فەرمانی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ڕاگرتنی ئەندامێتیەکەیان لەسەر ھەڵبگرن.

براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:44 AM
7

- 15 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - 02 - 1430 کۆچی
31 - 01 - 2009 زایینی
12:50 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51386
ــــــــــــــــــــ


ئەی گەلی پشتیوانان، نابینن نەسیم دانی بە ڕاستیەکەدا ناوە؟

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..

ئەی گەلی پشتیوانان، سەیری ئەو بەیانە وەرگیراوەی نەسیم بکەن لەسەرەوە، جا دەبینن سەبارەت بە زانستی هیدایەت گەڕاوەتەوە لای حەق و باوەڕی وایە اللە ھیدایەتی ئەو دڵە دەدات کە ھیدایەتی دەوێت، جا ئەوەی لە بەیانە وەرگیراوەکەی نەسیمدا هاتووە بەم شێوەیەی خوارەوەیەو دەڵێت:

((ولكن الله يهدي من يشاء) واتە حەق ڕاستەقینەیەو لە کۆتاییدا فەرمانەکە دەگەڕێتەوە لای اللە ی پایەبەرز دەربارەی ھیدایەتەکە، کەواتە لە دڵی کەسەکەدا ئامادەباشی دەبینێت بۆ ئەوە بۆیە دڵەکەی بۆ سەر حەق وەردەگێڕێت لەکاتێکدا پێداگر نیە لەسەر کەللە ڕەقی و ڕێگری کردن و پشتھەڵکردن لە حەق، وە بە شوێن ڕاستیدا گەڕاوەو چاکی و پاکی دڵەکەی پڕکردووە، جا دەیبات بۆ ئەو چاکەیەی ھیدایەتی داوە بۆ گەڕان لە باوەڕو بەڕاستدانانی حەق کاتێک باسی لێوە دەکرێت، دوای ئەوەی دڵەکەی پڕبووە لە ملکەچی و خۆبەکەم زانین لەبەرامبەر حەق، جا ھیچیتر نادۆزێتەوە جگە لە ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەی کە نزیکە لە چاکەکاران، جا خەمەکەی دەبێتە ئەوەی اللە بناسێت و لە باوەڕداران بێت، جا اللە ی پایەبەرز دڵەکەی دەبینێت داوای حەق دەکات و بەدوای ڕاستیشدا دەگەڕێت، بۆیە اللە ش ھیدایەتی دڵە ڕاستگۆکەی دەدات وەکو پایەبەرزی و گەورەیی بۆی دەفەرموێت ( والذين جاهدوا فينا لنهدينهم سبلنا )

جا اللە ی پایەبەرز ھیدایەتی دڵەکەی دەدات و سنگی بۆ ئیسلام گوشادو فراوان و ئاسودە دەکات
قسەکەی کۆتایی ھات.

کەواتە ئەی نەسیم بۆچی دان بەحەقدا نانێیت؟ لەڕاستیدا اللە ھیدایەتی ئەو بەندەیەی دەدات کە ھیدایەتی دەوێت و وازیش لەوانە دەھێنێت کە ھیدایەتیان ناوێت، جا وازیان لێدەھێنێت تا لە گومڕایی و سەرکەشی و گوناھی خۆیاندا ڕۆبچن؟ بۆیە بە گوناھو ناڕەوا خۆت بە گەورەو زل مەگرە ئەگەر لە پارێزکارانی و لە اللە دەترسی.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:32 AM
8

- 16 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 02 - 1430 کۆچی
02 - 02 - 2009 زایینی
12:44 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51387
____________


بۆ زانایانی ئوممەتی ئیسلام و ھەموو دەستەو بەشەکانیان ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

ئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلام و ھەموو بەش و دەستەکانیان، ئایا حەقتان دەوێت؟ جا من ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتانم، کەواتە بۆچی پشتدەکەنە حەق ئەی ئەوانەی اللە بەسەر فەرمان و بانگەوازەکەم لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن ئاگاداری کردوونەتەوە؟ جا ئایا منتان بینیوە لەسەر بەتاڵ بم؟ ئەگەر وابێت ڕەوانیە بۆ ئێوە لەبەرامبەر بەتاڵ بێدەنگ بن، وە ئەگەر دەشمبینن لەسەر حەقم ئەوا ڕەوانیە بۆ ئێوە لەبەرامبەر حەق و دانپێدانان بێدەنگ بن. کەواتە لە اللە بترسن و پارێزکاربن، وە لەنێوان من و ئێوە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی ھەیە ئەگەر باوەڕدارن.

وە ئەی گەلی موسڵمانان ئەگەر ھێشتا لەسەر ھیدایەت بان کاتی دیاریکراوی هاتنی من لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە نەدەهات، ئێوەش ئێستا لە سەردەمی گفتوگۆ دان بەر لە دەرکەوتن، وە لەدوای بەڕاستدانانیش لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) بۆتان دەردەکەوم.

ئەی ئوممەتی ئیسلام، ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، حەق بەڕاست دابنێن لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتنی ئیمام لە ماڵی حەرامکراوی اللە لەنێوان ڕوکن و مەقام ئەگەر تێدەگەن، وە ھەرگیزیش کەس وەڵامی بانگەوازی حەق ناداتەوە تەنھا ئەو خاوەن ژیری و ھۆشمەندانەی ناو ئێوە نەبن کە خۆیان بە گەورەو زل ناگرن، جا ئایا کەسێکتان بیری لەوە کردۆتەوە چۆن اللە ئیمام مەھدی لە شەوێکدا بەسەر هەموو خەڵکی جیھان دەردەخات؟ جا لەپاش ئەوە دەزانن ئەوە بە سزایەکی سەختی توندو بەئێش دەبێت لەلایەن ئەوەوە تا ھەموو خەڵکی باوەڕ دەهێنن و دەڵێن پەروەردگارمان ئەو سزایەمان لەسەر لابدە ئێمە باوەڕدارین. وەک پشتڕاستکردنەوەی ڕاستیەکە لەسەر ئەرزی واقع بۆ ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {حم (1) وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ (2) إِنَّا أَنزَلْنَاهُ في ليلةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ (3) فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ (4) أَمْراً مِّنْ عِندِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (5) رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (6) رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ (7) لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (8) بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (9) فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلاً إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].

جا ئەگەر وتتان ئەم نیشانەیە پێشتر لە سەردەمی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ڕوویداوە، دوای ئەوە بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز وەڵامتان دەدەمەوە کە فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنْتَ فِيهِمْ} صدق الله العظيم [الأنفال:33].

کەواتە ئەو کەسە چاوەڕوانکراوە کێیە؟ ئەگەر ئێوە دەتانزانی ئەوە ئیمام مەھدی بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە یە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەی بۆ لای حوکم کردن بە مەحکەمی قورئانی گەورە سەبارەت بە هەموو ئەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن بانگەوازتان دەکات، جا ئەگەر لە مەحکەمی قورئان نەمدۆزیەوە ئەوا لە سوننەتی محمد نێردراوی اللە ی دەھێنم درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جا ھێشتا بۆ لای مەحکەمی قورئان بانگەوازتان دەکەم و ئێوەش بەردەوام لێ پشتھەڵدەکەن.

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەتی ئیسلام، وەرن تا ئەوەتان فێربکەم چۆن دەزانن بەڕاستی من ئیمام مەھدی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە، جا ئەگەر یەکێکتان پرسیارم لێبکات و بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، چۆن تۆ زانیت ئیمامی دوانزەھەمی لە ئال و بەیتی پاکی پێغەمبەر؟". لەپاش ئەوە بە حەق وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم:

[اللە منی لەگەڵ یازدە ئیمام و محمد نێردراوی اللە لە ژوورێکی گەورەدا کۆکردەوە کە ستوونێک لە ناوەڕاستیدا بوو، منیش لە بازنەی پیاوەکاندا بووم کە ژمارەیان دە کەس بوو، جا پێم وتن ئیمام عەلی کوڕی ابو طالبم نیشان بدەن، ئەوەبوو کەسێکیان گەڕایەوە دواوە کە لەپێش منەوە بوو ھەنگاوێک بۆ دواوە پاشان ھەنگاوێک بۆ تەنیشت و بازنەکەی بۆ کردمەوەو پێی وتم: ئەوە ئیمام عەلی کوڕی ابو طالبە. کە لە دەرەوەی بازنەی دە کەسەکە بوو، جا لەپاش ئەوە بەرەو ئاڕاستەی ئەو لە بازنەکە دەرچووم، وە بە ھەردوو دەستەکانم دەستەکانیم گرت و پێم وت محمد نێردراوی اللە م نیشان بدە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جا لەپاش ئەوە بردمیە لای ستونێکی ناوەڕاستی ئەو ژوورەی ئێمەی لێ بوو جا بینیم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لەلای (ستونەکەوە) دانیشتووەو پشتی بە ستونەکە داداوە، لەپاشان لەبەردەمیدا چۆکم داداو ڕوخسارم خستە سەر ملی و ماچم کرد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جا فەتوای دەربارەی مندا، جا لەوکاتەدا بە حەق فەتوای دەربارەی من و بانگەوازەکەمدا].

ئەم ڕوئیایەش بۆخۆم قەناعەت پێکەرە لەلایەن پەروەردگارمەوە نەک بۆ ئێوە، جا وەرن پێتان بڵێم بەڵگەی اللە لە ڕوئیاکە لەسەرئێوە چیە، بەڵگەکە بریتیە لە فەتواکەی محمد نێردراوی اللە
درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی کە پێی فەرمووم: [وما جادلك أحدٌ من القرآن إلا غلبتَه] [هەر کەسێک گفتوگۆت لەگەڵ بکات لەوکاتەدا ھەر تۆ بە قورئان دەیبەزێنی].

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، لەڕاستیدا بەڵگەکەی اللە لەسەرتان ئەوەیە ئەگەر ھاتوو بە قورئان گفتوگۆتان لەگەڵ کردم و منیش ئێوەم بەزاند لەوکاتەدا اللە بەڵگەی بەسەرتاندا جێبەجێ کردووە، وە ئەگەر ئێوەش بە حەق لە مەحکەمی قورئانی گەورە منتان بەزاند ئەوکاتە بەڕاستی اللە بەڵگەی ئێوەی بەسەر ناصر محمد یەمانی جێبەجێ کردووە و بۆشتان ڕوون بۆتەوە ئەو ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان نیەو بوختانکارێکی درۆزنە.

وە ئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلام، هۆشداریتان پێدەدەم ئەگەر بە ئایەتێک یان چەند ئایەتێکی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا کە پێویستیان بە لێکدانەوە نیە لەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن گفتوگۆم لەگەڵ کردن و ئێوەش پشتگوێتان خست و شوێن ئەو ئایەتانە کەوتن کە اللە نەیکردوون بە ئایەتەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان کە ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە، جا ئەوەی ئەوکارە ئەنجام بدات بزانن ئەو کەسە لە دڵەکەیدا زیغ و لاری و لادان لەبەرامبەر حەق هەیەو جێگای مانەوەشی دۆزەخە کە خراپترین چارەنووسە.

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەتی ئیسلام، ئەوەی وتی کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت بەڕاستی کوفری بەوە کردووە کە بەسەر محمد - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دابەزیوەو بە ناڕەوا بوختانی بەناوی اللە وە هەڵبەستووەو جێگای مانەوەشی دۆزەخە کە خراپترین چارەنووسە، ڕەنگە یەکێک لەوانەی ڕقیان لە حەق دەبێتەوە بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئایا اللە بەوە فەتوامان بۆ نادات کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە نەبێت؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ} صدق الله العظيم [آل عمران:7]".

پاشان ئەوانەی لە قورئان وردنابنەوە واگومان دەبەن بەڕاستی ئەو زانایە بەڵگەی لە قورئان بۆ ئەوە ھێناوەتەوە کەس بە لێکدانەوەکەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت، لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو پێیان دەڵێم: بە دڵنیاییەوە شاھیدی بە اللە دەدەم کەس بە لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ی قورئانی گەورە نازانێت جگە لە اللە نەبێت، وە اللە منی ڕەوانە نەکردووە تا بە ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ی قورئان گفتوگۆتان لەگەڵ بکەم، بەڵکو فەرمانم پێکراوە بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە گفتوگۆتان لەگەڵ بکەم، اللە ش ئەم ئایەتانەی کردووە بە چەند ئایەتێکی ڕوون و ئاشکرا کە پێویستیان بە لێکدانەوە نیە بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن، ھەرچی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ن کە پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە ئەوا اللە نەیکردوون بە بەڵگەی ئێمە لەسەرتان، نە بەڵگەی ئێوەش لەسەرمان، جا ئەگەر ئایەتی مەحکەمتان وازلێھێناو شوێن ڕواڵەتی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) کەوتن کە کەس بە لێکدانەوەیان نازانێت جگە لە اللە نەبێت ئەوا بزانن بەڕاستی اللە بەڵگەکەی بە مەحکەمی قورئانی گەورە بەسەر ئێوەدا جێبەجێ کردووە. وە ئەوەی زیغی لاری و لادان لەبەرامبەر حەقی ئایەتە مەحکەمەکانی کتێب لە دڵەکەی هەبێت و ئەوەی شوێن ڕواڵەتی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) بکەوێت ئەوا اللە لە ڕێگای ڕاست و دروست گومڕای دەکات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أمّ الكتاب وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ في قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلاَّ اللّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلاَّ أُوْلُواْ الألْبَابِ (7)} صدق الله العظيم [آل عمران].

ئایا نابینن ئەوانەی دەڵێن کەس بە لێکدانەوەی ھەموو قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت درۆو بوختانیان بەناوی اللە وە ھەڵبەستووەو گومڕاو سەرلێشێواو بوون و خەڵکیشیان لە ڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواو کردووە؟ ئەمەش چونکە اللە ھەرگیز ئەوەی نەفەرمووە، بەڵکو فەرموویەتی ئەوانەی لە دڵەکانیاندا زیغی لاری و لادان هەیە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە پشتگوێ دەخەن و شوێن ئەو ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھانە) دەکەون کە ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیەو دەیانەوێت لێکدانەوەی بۆ بکەن، لەکاتێکدا کەس بە لێکدانەوەی ئەو ئایەتە پێکچووە (موتەشابیھانە) نازانێت تەنھا اللە نەبێت و ئەوانەش کە لەزانستدا ڕۆدەچن دەڵێن باوەڕمان پێی ھەیەو شوێن ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان دەکەون، ھەرچی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ن دەزانن ئەوە لەوان داواکراو نیە تەنھا باوەڕھێنان نەبێت پێی، بۆیە ئەگەر بەیانەکەی فێر نەکردبن زانستەکەی دەگەڕێننەوە لای اللە، وە دەڵێن ھەمووی لەلایەن پەروەردگارمانەوەیە؛ بەو مانایەی ئایەتە مەحکەمەکان و پێکچووەکان (موتەشابیھەکان)، کەسیش تێناگات تەنھا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبن لەناو ئێوەدا، ئایا تێناگەن؟ کەواتە چۆن ئەوانە بەڕاست دادەنێن کە دەیانەوێت لەبەرامبەر ڕێگای ڕاست بەربەستتان بۆ دابنێن وەک ئەوکەسەی ناوی لەخۆی ناوە علم الجھاد؟ کە بەو ئایەتانەی هێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە دەمەقاڵێم لەگەڵ دەکات و منیش بە ئایەتە مەحکەمەکان گفتوگۆی لەگەڵ دەکەم جا بینیتان پشتگوێیان دەخات وەک بڵێی گوێشی لێیان نەبووە، بۆیە بە سزایەکی گەورە مژدەی پێدەدەم، جا ئایا بینیوتانە ناڕەزایی بەرامبەر ئایەتە مەحکەمەکان هەبێت؟ نەخێر، ناتوانێت نکۆڵیان لێ بکات بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە زۆر ڕوون و ئاشکران لەبەر دەستەکانتان، بەڵکو پشتگوێی خستوون وەک بڵێی گوێشی لێیان نەبووە، جا ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ی قورئانی بۆ ھێناون کە ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە، نکۆڵی لەوەش ناکەم منیش بە لێکدانەوەکەیم نەزانیوە، بەڵکو ئەو پەروەردگارەم فێری کردووم کە بە لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووەکان دەزانێت، بەڵام دەزانم اللە ئەو ئایەتانەی نەکردووە بە بەڵگە لەسەرتان، بەڵکو بەڵگەکە لەسەرتان لە زیکری باسه پڕ داناییه‌کەیە‌ کە بریتیە لەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن، ئایا تێناگەن؟

وە ئەی ئەوگەلەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، ئێوە ئەوکەسەتان بینی کە ناوی لەخۆی ناوە (طريد) و دەربارەی زانستەکانی ھیدایەت دەمەقاڵێم لەگەڵ دەکات، کە بریتیە لەھەمان ئەوکەسەی ناوی لە خۆی ناوە (علم الجھاد و مستشار و الشاھد)، وە بە ناوی جیاجیاوە ھاتۆتە ماڵپەڕەکەمان، وە هەر کاتێکیش بە حەق کۆت و بەندمکرد دەڕوات و دواتر بە ناوێکی تر دەگەڕێتەوە، جا بەردەوام بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک ئەوە دەکات تا ئەگەر بتوانێت لەدوای باوەڕھێنانەکەتان بۆ بێباوەڕبوون پاشگەزتان بکاتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {‏وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَـٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:217].

وە لەڕاستیدا اللە هۆشداری پێداون لە شوێنکەوتنی ئەو جۆرە کەسانە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تُطِيعُوا فَرِيقًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ يَرُدُّوكُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ (100)} صدق الله العظيم [آل عمران].

بەوپێیە اللە دەکەم بە شاھێد ئەی گەلی زانایانی ئوممەت من بۆ لای حوکم کردن بەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن بانگەوازتان دەکەم، وە ھەرگیز بەیانی ئەو ئایەتانەتان بۆ ناھێنم، چۆن ئەوە بکەم لەکاتێکدا ئەو ئایەتانە بریتین لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان و زاناو نەزانەکانتان تێیان دەگەن و کەسیش لێیان لانادات و شوێن ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ناکەوێت تەنھا ئەوکەسەی لە دڵەکەیدا زیغی لاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر مەحکەمی ڕوون و ئاشکراکەی بەڵگەکەی اللە لەسەریان ئەگەر تێبگەن.

جا بەوپێیەی من ئیمام مەھدی حەقم لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە ئەوا بانگەوازی ھەموو بەندەکانی اللە دەکەم لە ھەموو مەلەکوت بە مرۆڤ و جنیان بۆ ئەوەی بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەیان بپاڕێنەوە، وە بۆ بێ ئومێدنەبوون لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی تا اللە ھیدایەتی ئەو دڵانەیان بدات کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی پێنەداون تا دەسەڵاتیان بەسەردا هەبێت، بە پشتڕاشتکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24)} صدق الله العظيم [الأنفال].

جا کئ ھەیە دەسەڵاتی بەسەر دڵەکەی خۆیدا هەبێت ئەگەر ڕاستدەکەن؟ ئایا دەبینن بتوانن ئەو کەسەتان خۆشبوێت کە دەتانەوێت و ڕقیشتان لەوکەسە ببێتەوە کە دەتانەوێت؟ ئایا تێناگەن؟ کەواتە خەڵکینە، دەسەڵات بەسەر دڵ تەنها بە دەست پەروەردگارە، ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکار نابن؟ وە ئەوانەی بە زانستی ھیدایەتیان نەدەزانی وایان دادەنا ئەگەر اللە نیشانەیەکی موعجیزەیان بەسەر نێردراوەکەیدا بۆ دابەزێنێت دواتر ھەموویان باوەڕی پێدەھێنن، تەنانەت سوێندیان دەخواردو دووپاتیان دەکردەوە ئەگەر اللە نیشانەیەکی موعجیزەیان بەسەردا داببەزێنێت باوەڕی پێدەھێنن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَأَقْسَمُواْ بِاللّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِن جَاءتْهُمْ آية لَّيُؤْمِنُنَّ بِهَا قُلْ إِنَّمَا الآيات عِندَ اللّهِ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءتْ لاَ يُؤْمِنُونَ (109) وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُواْ بِهِ أوّل مَرَّةٍ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (110) وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلآئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلاً مَّا كَانُواْ لِيُؤْمِنُواْ إِلاَّ أَن يَشَاء اللّهُ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ (111)} صدق الله العظيم [الأنعام].

کەواتە خەڵکینە، ھیچ سودێک لە داواکردنی نیشانە موعجیزەییەکان نیە بەھۆی بیروباوەڕە بەتاڵەکەتان کە تەنھا دەبێت ئەوەیە اللە دایبەزێنێت دواتریش ئێوە باوەڕ دەھێنن و بیریشتان چووە دڵەکانتان بەدەست اللە یە، بەڵام زۆربەتان نەزانن.

وە خەڵکینە، بە دڵسۆزی و ملکەچی بگەڕێنەوە لای پەروەردگارەکەتان چونکە ھەر ئەوە ھیدایەتی دڵەکانتان دەدات و حەقی بە حەق پێ نیشان دەدات و شوێنکەوتنیتان پێ دەبەخشێت، وە بەتاڵیشی بە بەتاڵ نیشان دەدات و دڵەکانتان لەسەر بەتاڵ لادەدات و باوەڕتان لەلا خۆشەویست دەکات و لە دڵەکانتان دەیڕازێنێتەوە، وە بێباوەڕی و تاوان و گوناھو سەرپێچیشتان لەلا بێزراو دەکات، ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکار نابن؟ وە سوێند بە اللە ی پایەبەرزی گەورەی چاکەخوازی میھرەبان دەخۆم ئەگەر لە خۆبەگەورەو زل زانینەکەتان دابەزن و لەگەڵ خۆتاندا قسە بکەن و بڵێن: ئێمە چوزانین، بەڵکو ئیمام ناصر محمد یەمانی حەق بێت لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوەو ئێمەش کەسانێک بین پشت بکەینە حەق؟ جا لەپاش ئەوە خۆتان تەنھا دەکەن تا بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەتان بپاڕێنەوە، جا یەکێکتان دەڵێت: [ئەی اللە، من بەندەی تۆم، وە لەسەر پەیمانەکەتم و ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکت بۆ دانانێم وە شاھێدی دەدەم بەندەکەت ھیچی ناوێت جگە لە حەق نەبێت، ئەی اللە ئەگەر ئەو پیاوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە لەلایەن تۆوە ئەوا ئەی اللە لێت دەپاڕێمەوە بە حەق بەرچاوم ڕوون بکەیت تا ببینم ئەو حەقە لەلایەن تۆوە، وە ئەگەر ناصر محمد یەمانی ئیمام مەھدی حەق نیە ئەوا ئەی اللە لەبەرامبەر ئەودا دەسەڵاتی زانست بدە بەندەکەت و موسڵمانان ڕزگاربکە لەوەی لەڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواویان بکات بەڕاستی تۆ بیسەرو زانایت]، جا لەپاش ئەوە دێتە ماڵپەڕەکەمان و لە بەڵگەکان ورد دەبێتەوەو بیردەکاتەوە، جا یان ئەوەتا دەسەڵاتی زانستی حەقی ڕازیکەر دەبینێت و اللە ش بۆ حەق ھیدایەتی دەدات، یان ئەوەتا اللە وایلێدەکات ئەو دەسەڵاتی بەسەرماندا ھەبێت ئەگەر ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا بوو.

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت و ئەوانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن لێی بکۆڵنەوە، لەڕاستیدا علم الجھادی دەرکراو لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ھاتووەو دەڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی هەروا اللە ھیدایەتی ئەو بەندەیەی دەدات بیەوێت و هەربەندەیەکیشی بوێت گومڕای دەکات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا أَشْرَكُوا وَمَا جَعَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ (107) وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ فَيَسُبُّوا اللَّـهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرْجِعُهُمْ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (108)} صدق الله العظيم [الأنعام]."

جا لەپاش ئەوە نەزانەکان وا گومان دەبەن علم الجھاد بەڵگەی بەسەر ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێ کردووە، جا بەرەو دوا ھەڵدەگەڕێنەوەو دەڵێن: "ئەوە ئیمام مەھدی نیە، چۆن ئیمام مەھدیە لەکاتێکدا علم الجھاد بەڵگەی بەسەردا ھێناوەتەوە؟". لەپاش ئەوە ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەەوەو دەڵێم: ئایا ئەوەتان بەڕاستداناوە اللە بە شەریک و ھاوبەشدانان بۆی فەرمانی پێکردبن پاک و بێگەردی بۆی؟ ئایا تێناگەن؟ بەڵکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَوْ شَاء اللّهُ مَا أَشْرَكُواْ} صدق الله العظيم [الأنعام:107].

بەومانایەی ئەگەر اللە بیویستبا بە هێزو توانایەکەی خۆی بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتی دەدان بێ ئەوەی بە ملکەچی و دڵسۆزیش لە پەروەردگارەکەیان پاڕابنەوە، جا ھیچ شتێک اللە دەستەوسان ناکات لەوەی ھیدایەتی ھەموو خەڵکی بدات، بەڵام اللە بە شەریک و ھاوبەش دانان فەرمانی پێنەکردوون. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ لَوْ شَاء اللّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلاَ آبَاؤُنَا وَلاَ حَرَّمْنَا مِن شَيْءٍ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم حَتَّى ذَاقُواْ بَأْسَنَا قُلْ هَلْ عِندَكُم مِّنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إِن تَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ أَنتُمْ إَلاَّ تَخْرُصُونَ (148)} صدق الله العظيم [الأنعام].

بەھەمان شێوە علم الجھاد دەڵێت اللە هەروا خەڵکی گومڕاو سەرلێشێواو دەکات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قَالَ رَبِّ بِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِي الأَرْضِ وَلَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ} صدق الله العظيم [الحجر:39].

جا دواتر ئەوانەی نازانن وایدادەنێن علم الجھاد بەڵگەی ڕوونی ھێناوەتەوە بەوەی اللە هەروا بەندەکانی گومڕاو سەرلێشێواو دەکات پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! لەکاتێکدا ڕاستیەکە ئەوەیە ئەوکەسەی لەسەر حەق لاچوو اللە ش دڵەکەی لادەدات، جا اللە دڵەکەی لانادات تەنھا بە ستەمی کەسەکە خۆی نەبێت، چونکە اللە زانی لە دڵی ئیبلیسدا خۆبەگەورەو زل زانی و ڕازی نەبوون لەبەرامبەر خەلیفە ھەڵبژێردراوەکەی اللە ئادەم درودو سڵاوی لێبێت هەیە، بۆیە دوای ئەوە دڵەکەی ئیبلیسی لادا تا سوژدە بۆ ئادەم نەبات، جا اللە بەڵگەی ڕاست و دروستی بەسەر ئیبلیسدا جێبەجێ کرد نەک بە ستەمکردن لەلایەن اللە وە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].

جا لەپاش ئەوە اللە ھۆکاری لادانی دڵەکەی لە سوژدە بردن لەسەر زمانی ئیبلیس ڕوونکردۆتەوە، بۆیە لێی پرسی لەکاتێکدا بە وەڵامەکەشی دەزانی پاک و بێگەردی بۆی، بەڵکو تا بزانن اللە ستەمی لە ئیبلیس نەکردووە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْعَالِينَ (75) قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِي مِن نَّارٍ وَخَلَقْتَهُ مِن طِينٍ (76) قَالَ فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ (77) وَإِنَّ عَلَيْكَ لَعْنَتِي إِلَى يَوْمِ الدِّينِ (78) قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (79) قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ (80) إِلَى يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ (81) قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (82) إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ (83) قَالَ فَالْحَقُّ والحقّ أَقُولُ (84) لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ (85)} صدق الله العظيم [ص].

کەواتە بۆمان ڕوون بوویەوە ھۆکاری لادانی دڵەکەی ئیبلیس لەبەرامبەر جێبەجێ کردنی فەرمانەکەی اللە بەھۆی ئەو خۆ بەگەورەو زل زانیەوە بوو کە لە ناخی ئیبلیسدا ھەبوو، بۆیە اللە دڵەکەی لاداو سوژدەی نەبرد بۆ ئەوەی اللە فەرمانی پێکرد، بەھەمان شێوە ئەوانەی بە ناڕەوا خۆیان بە گەورەو زل دەگرن لە زەوی اللە دڵەکانیان لەبەرامبەر باوەڕھێنان بە نیشانەو ئایەتەکانی پەروەردگاریان لادەدات بەھۆی خۆبەگەورەو زل زانیەکەیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الأَرْضِ بغير الحقّ وَإِن يَرَوْاْ كُلَّ آية لاَّ يُؤْمِنُواْ بِهَا وَإِن يَرَوْاْ سَبِيلَ الرُّشْدِ لاَ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلاً وَإِن يَرَوْاْ سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلاً ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا وَكَانُواْ عَنْهَا غَافِلِينَ (146)} صدق الله العظيم [الأعراف].

ئایا نابینن اللە نە ستەمی لە ئیبلیس و نە لە کەسانێکی جگە لە ئەویش کردووە کاتێک دڵەکانیانی لاداوە؟ بەڵکو بەھۆی ستەمکردنی خۆیان بووە لە خۆیان، وە بەھۆی گاڵتەکردن و سوکایەتیکردنیان بە نێردراوو پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان کە دەیانوت: "ئایا ئەوە ئەو کەسەیە کە اللە بە پێغەمبەر ڕەوانەی کردووە؟!". جا خەڵکینە لە اللە بترسن و پارێزکاربن، وە بزانن اللە ھیچ ستەمێک لە ھیچ کەسیک ناکات و دادپەروەرە، وە لەوکاتەی ئەوە دەبینن لە قورئان: {وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا أَشْرَكُوا} [الأنعام:107].

یان {وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا فَعَلُوهُ} [الأنعام:137].

بەو مانایەی ئەگەر اللە بیەوێت بە هێزو توانایەکەی خۆی ھیدایەتی ھەموویان دەدا، جا ھیچ شتێک دەستەوسانی ناکات لەوەی ھیدایەتی ھەموو خەڵکی بدات ئەگەر تەنانەت بە ملکەچی و دڵسۆزیش لە پەروەردگارەکەیان نەپاڕێنەوە، جا ئەو بەتوانایە لەوەی دڵەکانیان لابدات و ھیدایەت بۆ ھەموو کەسێک بھێنێت، بەڕاستی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، بەڵام اللە نوسیویەتی ھیچ کەسێک بۆلای خۆی ھیدایەت نادات تەنھا ئەوەی بە ملکەچی و دڵسۆزی لێی دەپاڕێتەوەو لەبەرامبەر حەقدا خۆی بە گەورەو زل ناگرێت، جا ھەرچی ئەوانەن کە خۆیان بە گەورەو زل دەگرن ئەوا بەڕاستی بینیوتانن اللە چی بە دڵەکانیان کردووە، کە لە حەق دایماڵیون بەو پلەیەی اللە حەقیان پێ نیشان دەدات و لەپاش ئەوە دڵەکانیان لێ لادەدات تا شوێنی نەکەون، وە ئەو لادانە توندەش بەھۆی خۆبەگەورەو زل زانیە ناڕەواکەیانە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الأَرْضِ بغير الحقّ وَإِن يَرَوْاْ كُلَّ آية لاَّ يُؤْمِنُواْ بِهَا وَإِن يَرَوْاْ سَبِيلَ الرُّشْدِ لاَ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلاً وَإِن يَرَوْاْ سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلاً} صدق الله العظيم [الأعراف].

وە ئەی گەلی باوەڕداران، ئەگەر ئەوەتان بەڕاستدانا اللە دڵی بەندەکانی لادەدات بەبێ ئەوەی ستەم لە خۆیان بکەن ئەوکاتە ھەڵەو گوناهتان کردووە، خۆ ئەگەر اللە ئەوەی کردبووایە دەبوو بە ستەمکار لە بەندەکانی، جا لە اللە بترسن پارێزکار بن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {تِلْكَ آيات اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ وَمَا اللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِلْعَالَمِينَ (108)} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا رَبُّكَ بِظَلامٍ لِلْعَبِيدِ} صدق الله العظيم [فصلت:46].

ڕەنگە علم الجھاد یان ھۆزو دەستەکەی کە بریتیە لە نەسیم بیەوێت بڵێت: "کێ پێتی وتووە ئێمە بە ستەمکردن باسی اللە مان کردووە؟" اللە بیان کوژێت لەوەی ھەڵی دەبەستن! کەواتە چۆن لێکدانەوەکەیان ئەوەبوو دەڵێن: بێ ئەوەی بەندەکان ستەمیان لەخۆیان کردبێت اللە دڵەکانیان لادەدات، جا لەڕاستیدا بەم شێوە پەروەردگارەکەیان بە ستەمکردن لە بەندەکانی باسکردووە، ئایا تێناگەن؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَكِنْ كَانَ فِي ضَلالٍ بَعِيدٍ (27) قَالَ لا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ (28) مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلامٍ لِلْعَبِيدِ (29)} صدق الله العظيم [ق].

ھەرچی سەبارەت بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن دەربارەی فەتوای ھیدایەت ئەوا پێویستیان بە لێکدانەوە نیە، جا سەیری ڕوون و ئاشکراییان بکەن دەیان بینن ڕواڵەتیان وەکو ناوەوەیانە، اللە ش فێری کردوون ھیدایەت لەدوای ئەوەیە بە ملکەچی و دڵسۆزی لێی بپاڕێنەوە، وە دڵیشی بەھۆی خۆبەگەورەو زل زانی لەبەرامبەر حەق لادەدات، ھەروەک ئەم نموونەیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚإِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ﴿٥٩﴾وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّـهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚأَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٦٠﴾وَيُنَجِّي اللَّـهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٦١﴾اللَّـهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿٦٢﴾لَّهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّـهِ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ﴿٦٣﴾قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّـهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ ﴿٦٤﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

جا اللە فێری ئەوەی کردوون بەندە بە ملکەچی و دڵسۆزی لێی بپاڕێتەوە، جا لەپاش ئەوە ئینجا ھیدایەتەکە لەلایەن اللە وە دێت بە لادانی دڵی بەندەکەی بۆ سەر حەق، بۆ ھاتنەدی ئەو ویستەی بەندەکەی دەیەوێت (کاتێک بە دڵسۆزی و ملکەچی لێی دەپاڕێتەوەو کۆشش دەکات تا هیدایەتی دڵەکەی بدات)، جا ھەرچی سەبارەت بە ھۆکاری لادانی دڵەکەیەتی بۆ سەر ھیدایەت لەبەرئەوەیە چونکە بەندەکە بە ملکەچی و دڵسۆزی گەڕاوەتەوە لای پەروەردگارەکەی و لێی پاڕاوەتەوەو لەبەردەستی پەروەردگارەکەی چۆکی داداوە، وە بۆیە اللە سزای نزمیان پێ دەچێژێت بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بە دڵسۆزی و ملکەچی لێی بپاڕێنەوە، واتە تا لەبەردەستیدا بە ملکەچی و دڵسۆزی چۆک دابدەن و بکڕوزێنەوەو بە کوڵ بپاڕێنەوە تا بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتیان بدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَنُذِيقَنَّهُمْ مِنَ الْعَذَابِ الْأَدْنَى دُونَ الْعَذَابِ الْأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (21)} صدق الله العظيم [السجدة].

واتە بەڵکو بگەڕێنەوەو بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەیان بپاڕێنەوەو لەبەردەستیدا چۆک دابدەن تا ئەویش بۆلای خۆی ھیدایەتی دڵەکانیان بدات، ئەگەر ئەوە نەکەن ئەوا ھیچ شتێک تەنانەت سزای نزمیش سودیان لەبەرامبەر ھیدایەت درانیان پێناگەیەێت، وە ھەرگیزو بۆ هەمیشە ھیدایەت نادرێن، ئەوەش بەھۆی نەگەڕانەوەیان بۆلای پەروەردگارەکەیان، جا دەڵێن ئەو سزایانە کارەساتە سروشتیەکانن، تا ئەوکاتەی سزا گەورەکەی اللە یان لە ئاگری دۆزەخ بۆ دێت و ئەوکاتەش لەناویدا لە ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەیان بێئومێد دەبن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُم بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ (76) حَتَّى إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ (77)} صدق الله العظيم [المؤمنون].

وە ئەی علم الجھادی دەرکراو لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە، دواتر ئەندامێتیەکەت دەکەمەوە تا باس و خواسەکەت و ئەوەی لەژێر سەرتدایە بۆ خەڵکی ڕوون ببێتەوە، وە دەربارەی زانستی ھیدایەت وردەکاری زیاترو زیاترو زیاتریشیان لەو زانستەی پەروەردگارم بۆی زیادکردووم پێدەدەم، ھەرگیزیش ھیچ پیلانێک ناگێڕیت تەنھا بۆخۆت نەبێت، وە ناشزانم اللە چیت پێدەکات، تۆش دەزانی من بەدڵنیاییەوە دەزانم تۆ دۆست و پاڵپشتی شەیتانی نەفرەتلێکراویت، ئەو اللە یەش شاھێدە کە لەسەر عەرشە گەورەکەیەتی کە بەڕاستی من ھیچ ستەمم لێنەکردوویت، وە بەڕاستی تۆ لە جولەکەی شەیتانە مرۆڤەکانیت، وە ڕاگرتنی ئەندامێتیەکەشت لەبەر دەستەوسانی ئێمە نیە، نەخێر سوێند بە پەروەردگارم، بەڵکو لەوە دەترسم کەسانێک لە پشتیوانەکان ھەبن گوێتان بۆ بگرن و ئێوە لەڕێگای ڕاست گومڕایان بکەن، بەڵام دواتر ئەندامێتیەکەت دەکەمەوە بۆ پاک و خاوێن بوونەوەی ئەوەی لە دڵی ئەواندایە، دواتریش بە مەحکەمی ڕوون و ئاشکرای قورئانی گەورە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو ئاڵای شەیتانە نەفرەتلێکراوە دەکەم، جا ئەگەر بینیتان علم الجھاد ھیچ نکۆڵیەکی لێیان نەکرد بەڵکو چووە لای ئایەتەکانی تر لەو ئایەتانەی ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە تا دەمەقاڵێی پێ لەگەڵ ئایەتە مەحکەمەکان بکات ئەوکاتە بەڕاستی زانیوتانە لە دڵەکەیدا زیغی لاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر حەق، ھەرچی ھۆکاری بڕیاری ڕاکردنەکەیەتی لە ماڵپەر لەبەرئەوەیە چونکە ئەوم ترساند لەوەی اللە بەڕاستی دەیکات بە بەراز، فەرمانەکانیش ھەر بۆ اللە یە ئەی دەرکراو لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە، جا دواتر ئەندامێتیەکەی تۆو ھۆزەکەشت نەسیم و ئەوەشی ھاوشێوەی تۆن دەکەمەوە تا باس و خواسەکەتان بۆ خەڵکی ڕوونبێتەوە، تا بزانن ئێوە لەوکەسانەن اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ (204)} صدق الله العظيم [البقرة].

ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:46 AM
9

-18-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
07 - 02 - 1430 کۆچی
03 - 02 - 2009 زایینی
01:44 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51390
ـــــــــــــــ


چاکترین شت کە لە وەڵامەکەتدا هێناوتە ئەوەیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ} ..

چاکترین شت کە لە وەڵامەکەتدا هێناوتە ئەوەیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ} صدق الله العظيم [الحجرات:11].

واتە سوکایەتی بە یەکتر مەکەن و یه‌کتری عه‌یبدار مه‌که‌ن. جا ئایا لە مەبەستی ئەوە تێگەیشتی کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى} صدق الله العظيم [النجم:32]؟

بەھەمان شێوە دەربارەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتاً فَسَلِّمُوا عَلَى أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِّنْ عِندِ اللَّهِ مُبَارَكَةً} صدق الله العظيم [النور:61]؟

واتە سڵاو لە یەکتری دەکەن، بەھەمان شێوە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنفُسِكُمْ} صدق الله العظيم [التوبة:128].

واتە لە جۆرەکەی خۆتان، اللە ش ھیدایەتت بدات ئەی نەسیم.

وە ئەی (رجل من أقصى المدينة)، ئامۆژگاریت دەکەم گومانی چاک بە نەسیم ببەیت، جا لەگەڵیدا نەرم و نیان بەو لەسەری ئارامبگرە، جا من دەیبینم لە ھیدایەت نزیکبۆتەوەو بە ڕادەیەکی زۆر لە (طريد) نزیکترە، جا بەڵکو اللە بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتی بدات.

سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە ت لەسەر برایەکەم نەسیم، جا بە میوانی بەخێرھاتی بۆ لامان بۆ مێزی گفتوگۆ، وە ڕێزو پێزانینمان بۆت ھەیە، بەڵکو اللە بتکات بە یەکێک لە پشتیوانەکان بەڕاستی ئەو بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برات لە ئایینی اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:30 AM
10

- 19 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 02 - 1430 کۆچی
02 - 02 - 2009 زایینی
08:12 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51391
ـــــــــــــــــ


فەرمانێک بۆ هەموو ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..
ئەوە فەرمانێکە بۆ هەموو ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بە نەسڕینەوەی بەیانەکانی طريدو دەستەو ھۆزەکەی نەسیم ھەرچەندە بێباوەڕی و پیلانیشی تێدابێت، جا دواتر مەھدی چاوەڕونکراو ئیمامی دوانزەیەم لە ئالی بەیتی پاک خۆی بە بەیانی ڕاست و دروستی زیكری کتێبەکەی اللە بۆ هەموو مرۆڤایەتی وەڵامیان دەداتەوە، وە ئەوەی دەیەوێت شوێن ئیمام مەھدی حەق بکەوێت با شوێنم بکەوێت، وە ئەوەی دەیەوێت شوێن ئەوە بکەوێت کە دژو پێچەوانەیەتی با شوێنی بکەوێت، تا ئەوکاتەی گفتوگۆکە کۆتایی پێدێت و ھیچ یەکێکمان قەناعەتی بە ئەوی تر نەهێنا، جا لەپاش ئەوە دواتر خۆم و پشتیوانەکانم بانگهێشت دەکەم بۆ موباھەلە کردن، ئەوانیش خۆیان و پشتیوانەکانیان بانگهێشت دەکەن، جا لەپاش ئەوە لە اللە دەپاڕێینەوە تا نەفرەت لە ستەمکاران بکات، وە لەپاشان اللە بەحەق دادوەری لەنێوانمان دەکات، بەڕاستی ئەو خێراترینی ئەوانەیە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەن.

وە لەڕاستیدا ئەندامێتیەکەی ئەوانم کردەوە، وە فەرمانم کرد بە ڕانەگرتنیان و نەسڕینەوەی بەیانەکانیان ھەرچەندە دژو پێچەوانەی حەقیش بێت، تا دەرکەوێت کام لە ئێمە لەسەر حەقەو کام لە ئێمەش لەسەر بەتاڵە، بەو مەرجەی بەیانەکانیان لە بەشە تایبەتکراوەکان دابنێن بۆ گفتوگۆکردنی زانایان و ڕەوت و لایەنە جیاوازە ئایینیەکان نەک بە تێکەڵ و پێکەڵی لە ھەموو بەشەکان، وە ناونیشانی بەشی گفتوگۆکەش لە لاپەڕەی سەرەکی ماڵپەڕەکە دەدۆزنەوە، ئیتر بڕیارەکە دراو کۆتایی پێھات.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:29 AM