الموضوع: وەڵامەکانی ئیمام بۆ نەسیم و طريد و علم الجھاد ڕەتکردنەوەی گومان و ناڕوونیەکان بە بەڵگەو سەلماندن

11

- 23 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 02 - 1430 کۆچی
05 - 02 - 2009 زایینی
12:09 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51396
ــــــــــــــــــــــ


لە اللە بترسەو پارێزکاربە ئەی علم الجهاد، وە ئەی گەلی پشتیوانان بەحەق بڕیار لەنێوانمان بدەن ..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..

ئەی علم الجھاد، تۆ هەڵەو فریودەرو فێڵبازیت، سوێند بە اللە ھیچ جیاوازیەک لە فەتوا حەقەکەمدا نیە، جا اللە ھیدایەتی ئەوکەسە نادات کە نایەوێت هیدایەت بدرێت، گەر وانەبووایە ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدران، ئەگەر اللە ش بیەوێت ھەموو خەڵکی دەکرد بە یەک ئوممەت، بەڕاستی اللە توانای بەسەر ھەموو شتێکدا هەیە، بەڵام اللە ھیدایەتی ئەو بەندەیەی دەدات کە ھیدایەتی دەوێت. کەواتە ویستە ھەڵبژاردەییەکە بە دەستی بەندەکەیە، جا لەپاش ئەوە ئینجا ویستەکە لەسەر ئەرزی واقع دێتەدی، ھاتنەدی ویستی بەندەکەش نایەتەدی تەنها بە ویستی اللە نەبێت، چونکە اللە ھیدایەتی ئەو بەندەیە بۆلای خۆی دەدات کە هیدایەتی دەوێت. ھەرچی سەبارەت بە ویستی اللە یە ئەوا ئەگەر اللە بیەوێت ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دەدات و دەیانکات بە یەک ئوممەت، بەڵام اللە ئەو بەندانەی دەخاتە سەر ھیدایەت کە ھیدایەتیان دەوێت و وازیش لە پشتھەڵکەران دەھێنێت بۆ ئەوەی شەیتان دەسەڵاتی بەسەریاندا ھەبێت، جا شه‌یتان زاڵ دەبێت به‌سه‌ریانداو داگیریان دەکات و لەڕێگای ڕاست بەربەستیان بۆ دادەنێت.

بۆیە ئەی علم الجهاد بە گوناهو ناڕەوا خۆت بە گەورەو زل مەگرە، جا با بەحەق لە گفتوگۆکەی نێوان من و تۆ سەبارەت بە زانستی ھیدایەت پشتیوانان لەنێوانمان بکەین بە شاھێد؛ بەوەی ئایا لە سەرەتاوە تا ئەوکاتەی بەڵگەی زۆرم بەسەردا جێبەجێ کردی بەڵکو شوێن حەق بکەوی ھیچ جیاوازیەک لە فەتواکانمدا ھەیەو گۆڕاون؟ جا لەپاش ئەوە دەستت کرد بە هەڵەو پەڵەو وەرگرتنی چەند دێڕێک لە بەیانەکەم و ئەو بەیانەش پشتگوێ دەخەی کە لەدوای ئەو دێت، ئەمەش کارێکی شەیتانیە! جا ئایا تۆ حەقت دەوێت یان بەتاڵ؟ جا ئەوە یاری شەتڕەنج نیە! بەڵکو فەتوان کە ئێمە بەرپرسیارێتیان لەبەردەستی اللە لە ئەستۆ دەگرین، وە کێ لەوە ستەمکارترە درۆو بوختان بەناوی اللە وە ھەڵدەبەستێت؟ منیش نکۆڵی لە ویستەکەی پەروەردگارم ناکەم پاک و بێگەردی بۆی، وە شاھێدیش دەدەم ئەگەر اللە بیەوێت ھەموو خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، بەڵام اللە بۆ ھەموو شتێک ھۆکاری داناوە، وە اللە ھۆکاری ھیدایەتی لەوە داناوە بەندەکە بە ملکەچی و دڵسۆزی لە اللە بپاڕێتەوە، جا لەپاش ئەوە ئینجا ھیدایەتەکە لەلایەن پەروەردگارەوە دێت، جا ئایا لەم فەتوایە تێناگەیت کە زۆر بە وردی باسمکردووە؟ تا ئەوکاتەی ھیچت نەدۆزیەوە بیڵێیت پاشان ھاتوویت دەڵێی فەتواکەمم بۆ فەتواکەی تۆ گۆڕیوە، وە وتت زیناکردن بە ویستی اللە یە! ئایا نابینی بەڕاستی تۆ درۆو بوختان بەناوی اللە و خەلیفەکەی و پێغەمبەرو نێردراوەکانی هەڵدەبەستی؟ جا دەڵێم اللە م بەسە چاکترینی ئەوانیە پشتی پێ ببەسترێت، دواتریش پشتیوانەکان و هەموو سەردانیکاران بە حەق لەنێوانمان بڕیار دەدەن بەوەی ئایا من ھیچ لە فەتواکەی خۆم گۆڕیوەو شوێنی تۆ کەوتووم؟ پەناش دەگرم بە اللە شوێنت بکەوم تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی لە بەردەستی پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەوەستن، خۆ ئەگەر بمزانیبووایە تۆ لەسەر ھیدایەتیت ئەوا وەکو تۆ بە گوناهو ناڕەوا خۆم بە گەورەو زل نەدەگرت، بەڵام ئەی علم الجهاد من تۆ دەبینم لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایت، جا تۆ چەند لەڕاستیەوە دووریت! حوکم و دادوەریش لەنێوانمان زانستە نەک قسەکردن بۆیە ئەی گەلی پشتیوانان و سەردانیکاران لە بەیانەکانی ناصر محمد یەمانی دەربارەی فەتوا حەقەکەی وردببنەوە، بزانن لێی پاشگەز بۆتەوە ھەروەک ئەو علم الجھادە درۆو بوخنانمان بۆ ھەڵدەبەستێت، ئێمەش چاوەڕێی بڕیارەکانتانین ھەروەک اللە لە دوو بەیانی جیاواز نیشانی دان کە جیاوازی نێوانیان وەک ڕوناکی و تاریکاییەکانە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:27 AM
12

- 25 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 02 - 1430 کۆچی
05 - 02 - 2009 زایینی
03:13 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51397
ـــــــــــــــــ


بۆ گەلی پشتھەڵکەران لە بانگەوازکاری کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی ..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ (9) وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِي شِيَعِ الأَوَّلِينَ (10) وَمَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُواْ بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (11) كَذَلِكَ نَسْلُكُهُ فِي قُلُوبِ الْمُجْرِمِينَ (12) لاَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَقَدْ خَلَتْ سُنَّةُ الأَوَّلِينَ (13)} صدق الله العظيم [الحجر].

{فَلَعَلَّكَ تَارِكٌ بَعْضَ مَا يُوحَى إِلَيْكَ وَضَآئِقٌ بِهِ صَدْرُكَ أَن يَقُولُواْ لَوْلاَ أُنزِلَ عَلَيْهِ كَنزٌ أَوْ جَاء مَعَهُ مَلَكٌ إِنَّمَا أَنتَ نَذِيرٌ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (12)} صدق الله العظيم [هود].

{وَجَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْراً وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِي الْقُرْآنِ وَحْدَهُ وَلَّوْاْ عَلَى أَدْبَارِهِمْ نُفُوراً (46)} صدق الله العظيم [الإسراء].

{وَقُل رَّبِّ أَدْخِلْنِي مُدْخَلَ صِدْقٍ وَأَخْرِجْنِي مُخْرَجَ صِدْقٍ وَاجْعَل لِّي مِن لَّدُنكَ سُلْطَاناً نَّصِيراً (80) وَقُلْ جَاء الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقاً (81) وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَلاَ يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إَلاَّ خَسَاراً (82)} صدق الله العظيم [الإسراء].

{قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَن يَأْتُواْ بِمِثْلِ هَـذَا الْقُرْآنِ لاَ يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيراً (88) وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِي هَـذَا الْقُرْآنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ فَأَبَى أَكْثَرُ النَّاسِ إِلاَّ كُفُوراً (89)} صدق الله العظيم [الإسراء].

{وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ بَلْ أَتَيْنَاهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ (71) أَمْ تَسْأَلُهُمْ خَرْجاً فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (72)} صدق الله العظيم [المؤمنون].

خەڵکینە، لەڕاستیدا فەرمانم پێکراوە شوێن کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بکەوم، جا ئەگەر ڕەتتان کردەوە ئەوا کتێبێکم بۆ بێنن چاکتر لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی ھیدایەت بدات ئەگەر ڕاستدەکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ فَأْتُوا بِكِتَابٍ مِّنْ عِندِ اللَّهِ هُوَ أَهْدَى مِنْهُمَا أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (49)} صدق الله العظيم [القصص].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
بەندەی اللە و خەلیفەکەی؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:26 AM
13

- 27 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
05 - 04 - 1430 کۆچی
01 - 04 - 2009 زایینی
04:32 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51399
ـــــــــــــــــــ


بەڵکو من باوەڕم بە قەزاو قەدەر هەیە بە چاکەو خراپی، جا ئایا تەنانەت بوختان بەناوی مەھدی چاوەڕوانکراو ھەڵدەبەستی لەکاتێکدا هێشتا لەژیاندایە؟


ئەی ئاڵای شەیتانی نەفرەتلێکراو بەناڕەوا بوختانمان بۆ ھەڵمەبەستە، منی مەھدی چاوەڕوانکراو باوەڕم بە قەزاو قەدەر هەیە بە چاکەو خراپەی، بەڵام بەپێی فەتواکەی تۆ قەزاو قەدەرەکەت ئەوەیە کاتێک زیناو داوێنپیسی و کردەوەیەکی خراپە ئەنجام بدەی دواتر لە فەتواکەت دەڵێیت ئەوە قەزاو قەدەرە! جا قسەکەمان لەبارەی ئەوە بوو، بەڵام ئێستا بوختانمان بۆ ھەڵدەبەستی بەوەی گوایە نکۆڵی لە قەزاو قەدەر دەکەم، جا لە اللە بترسەو پارێزکاربە، وە لەڕاستیدا تۆ جیاوازی لەنێوان قەزاو قەدەرو کاری داوێنپیسی و خراپە ناکەیت، وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو لە کەمین دام بۆ تۆو ھەرگیزیش لە دوای ئامادەبوونی مەھدی چاوەڕوانکراو ناتوانیت ئوممەت گومڕا بکەیت، جا ئێستا من لەناویاندام ئەی دوژمنی اللە. خۆ ئەگەر متمانەت بەخۆت ھەیە بەوەی لەسەر حەقیت ئەوا لە ماڵپەڕەکەم و لەبەردەمی ئەوانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن بوێری موباھەلەت لەگەڵ ناصر محمد یەمانی دەکرد، بەڵام ھەرگیزاو ھەرگیز بوێری ئەوە ناکەیت، دەزانی لەبەرچی؟ چونکە بەدڵنیاییەوە دەزانی باس و خواسەکەت چیەو کێیت، جا دەزانی تۆ لە شەیتانە مرۆڤەکانیت و لە سەرسەخترین دوژمنانی مەھدی چاوەڕوانکراویت، وە ھەرگیزیش نابینی مەهدی چاوەڕوانکراو لەگەڵ هیچ کەسێک توندو زبرو ڕەق بێت تەنھا لە قسەکردن بەرامبەر شەیتانە مرۆڤەکانی ھاوشێوەی تۆ، وە لەڕاستیدا زۆر گفتوگۆت لەگەڵ کردم، کەواتە بۆچی بوێری موباھەلەکردن ناکەیت؟ بەڵکو لە ئێمەت دەوێت ھەمان گفتوگۆ دووبارە بکەینەوە، جا بەڕاستی چەند ڕۆژێکی یەک لەدوای یەکمان تێپەڕکردو بە حەقیش بەسەرتدا زاڵ بووم، تۆش دەتەوێت سەرلەنوێ دووبارە بمانگەڕێنیەوە ھەمان بابەت، کەواتە تۆ ھیچت ناوێت تەنھا ئەوە نەبێت کاتەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بەفیڕۆ بدەیت لە گەیاندنی بانگەوازەکەی بە ئوممەت، کاتەکەش کورتە، جا ئایا وەڵامی بانگەوازی موباھەلە نادەیەوە؟ وە لەپاش ئەوە موباھەلەکە لە ماڵپەڕەکەم لەبەردەمی جیھانی ئینتەرنێت بۆ ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن جێدەهێڵین، جا لەپاش ئەوە چاوەڕێی حوکم و دادوەریەکە دەکەین لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە لەنێوان مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی و علم الجھاد، جا ئەگەر ناصر محمد یەمانی شەیتانێکی خراپەکار بوو، وە علم الجھاد لەسەر حەق بوو ئەوکاتە حوکم و دادوەریەکە بۆ اللە یەو دەبینن اللە چ کارێک بە ناصر محمد یەمانی دەکات، خۆ ئەگەر علم الجھاد ڕێگری لە ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەکرد ئەوا دواتر دەزانن اللە چ کارێک بە علم الجھاد دەکات و دەیکات بە پەندو وانە بۆ ئەوکەسەی پەندو وانە وەردەگرێت، جا دەیکات بە بەرازو نیشانەیەکی بەڕاستدانەر بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
دوژمنە سەرسەختەکەتان ئەی گەلی جولەکە! مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:25 AM
14

- 28 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - 04 - 1430 کۆچی
25 - 04 - 2009 زایینی
07:38 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51400
ـــــــــــــــــــــــ


وەڵام بۆ قوتابی لە کتێبەکەی اللە وە ..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيات اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ كَبُرَ مَقْتاً عِندَ اللَّهِ وَعِندَ الَّذِينَ آمَنُوا} صدق الله العظيم [غافر:35].

ئەمەش وەڵامەکەتە ڕاستەوخۆ لە کتێبەکەی اللە ھەروەک دەبینی ئەوانەی بەحەق باوەڕیان ھێناوە خەشم و ڕق و توڕەییت لێ ھەڵدەگرن بەھۆی ئەوەی دەمەقاڵێ دەربارەی بەیانی ڕاست و دروستی ئایەتەکانی اللە دەکەی بێ ئەوەی زانستێکت پێدرابێت: {كَبُرَ مَقْتاً عِندَ اللَّهِ وَعِندَ الَّذِينَ آمَنُوا} صدق الله العظيم [غافر:35].

وە لەڕاستیدا باندەکەمان لەسەرت ھەڵگرت تا بە دەسەڵاتی زانستێک گفتوگۆ لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی بکەیت چاکتر لە زانستەکەی ناصر محمد یەمانی ڕێنمایی بکات و ڕاست و دروستر قسە بکات.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:24 AM
15

- 29 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 05 - 1430 کۆچی
26 - 04 - 2009 زایینی
02:44 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51401
ــــــــــــــــــــ


ئەی نەسیم عبدالھادی بەحەق فەتوا دەدەم تۆ شێتی و گیرۆدەی شەیتانی نەفرەتلێکراو بویت ..


سڵاوی اللە لەسەر بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە ئەی نەسیم لەڕاستیدا دەبینم تۆ لەوانە نیت، وە ھیچ سودێک لە تۆو ھاوشێوەی تۆ نیە کە شەیتان بەسەریاندا زاڵ بووەو داگیری کردوون، جا شوێن ویست و ئارەزووی خۆیان کەوتوون و بەناوی اللە ش قسە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانیان هەیەو نازانن، وە زۆریش لەتۆم بوری، بەڵام ھیچ سودێک لە تۆدا نیە، وە جار لەدوای جار کۆت و بەندەکەتم لەسەرت ھەڵگرت، بەڵام ھیچ سودێکی بۆ تۆ نەبوو و ھیچ شتێک لەتۆدا نەگۆڕا! جا تۆی نەسیم عبدالھادی گەورە نازانیت چۆن گفتوگۆ بکەی و هەر دەتەوێت لاپەڕەکان بە قسەو کۆمەڵێک ئایەت پڕ بکەیەوە کە ھیچ پەیوەندیەکی بە بابەتی گفتوگۆکە نیە، وە دەتبینم تەنھا دەتەوێت ئەوانە سەرقاڵ بكەی کە بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن بەو بەیانانەت کە تەحەددا دەکەم کەسێک شتێکی لێ تێگەیشتبێت، جا نەسیم عبدالھادی چی دەوێت و گفتوگۆ لەبارەی چیەوە دەکات؟ ئەوە ھیچ نیە، بەڵکو مەبەستت ئەوەیە لێرەو لەوێ چەند ئایەیەتێکمان بۆ کۆپی بکەیت و قسەیەکمان بۆ بنوسیت کە ھیچ سودێکی تێدا نابینرێت.

وە ئەی نەسیم ئێمە ئەو ماڵپەڕەمان بۆ خاوەن عەقڵەکان و ئەوانەی بیردەکەنەوەو زانایان و ئەوانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن لە هەموو مرۆڤایەتی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ مەھدی چاوەروانکراو ئامادەکردووە، جا خاڵ بە خاڵ باسی خاڵەکانی گفتوگۆ دەکەین، سوێند بە اللە ی مەزنیش دەخۆم ھیچ گفتوگۆیەکت لەگەڵ نابینم تەنھا بەفیڕۆدانی کاتەکەی ئیمام مەھدی و پشتیوانان نەبێت.

ھەرچی ئەو (ابن عمر) ـەیە کە ھەرگیز لێی ڕازی نابیت، ئەوا ئەو ڕازی بوونی اللە و نێردراوەکەی و مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسە، وە جیھادو تێکۆشانەکەی جیھادو تێکۆشانە لەگەڵ هەموو ئوممەت، وە ئەوکەسەیە مەھدی چاوەڕوانکراوی داڵدەداو لە ماڵپەڕەکان پشتیوانی دەکرد، وە سوێند بە اللە ی مەزن ھیچ بوارێکی بەراوردکردن لەنێوان تۆو ابن عمر نیە، جا ئایا دەبینی بوارێک هەبێت بۆ بەراوردکردن لەنێوان دڵۆپێک ئاو لەگەڵ دەریایەک، جا تۆ ھیچ شتێک نازانیت لەکاتێکدا ئەو دەریایەکی پڕە لە زانست، چونکە لە ھەموو بەیانەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی تێدەگات کاتێک دەیخوێنێتەوە، تۆش ھیچی لێ تێناگەیت، بەڵکو مەبەستەکەت ئەوەیە بەیانێک بەناوی نەسیم عبدالھادی گەورە بنوسیت، جا ئایا تۆ شێتی خۆ بەگەورەزانی ناڕەوات تێدا ھەیە؟

وە پێویستە ئەوە بزانی بەڕاستی بێ هیچ گومان دوودڵیەک اللە بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ کردی، وە سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان ئەگەر حەق بەڕاست دانەنێیت بە هەسارەی سزا لە سزادراوان دەبیت، جا لاوازترینی باوەڕو کەمترین شت ئەوەیە دواتر اللە پێی سزات دەدات، بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە بە بێباوەڕبوون بەحەقی لای پەروەردگارەکەت وازت نەھێناوە، بەڵکو دەتەوێت بەتوندی ڕێگریشی لێ بکەیت، خۆ ئەگەر وازت لە ڕێگری کردن هێنابووایەو بتوتبا: پەنا دەگرم بە اللە ڕێگری لە حەق بکەم، ئەوکاتە ئەگەر ناصر محمد یەمانیشت بەڕاست دانەنابووا لاوازترینی باوەڕو کەمترین شت ئەوەیە خراپەکاریەکەم لەبەرامبەری ڕادەگرم، جا ئەگەر ئەو درۆزن بێت درۆیەکە بە زیانی خۆی تەواو دەبێت". دواتریش دەبووی بە یەکێک لەو خەڵکانەی کەمترین سزایان بەردەکەوێت، بەڵام تۆ خۆت خۆت لەناودەبەیت و تۆو ھۆزو دەستەکەت علم الجھاد ڕێگری لە حەق دەکەن، وە ھەر جارێک ھەوڵمان دابێت لە خراپەکاری بێ بەریت بکەین و بڵێین بەڵکو تۆ کەسێک بیت لەوانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن کەچی خۆت لە ئاشوبدا نقوم دەکەیت، جا سوێند بە اللە ھیچ چاکەیەکت بۆ خۆت نیە، وە سوێند بە اللە ی مەزنی چاکەخوازی میھرەبان دوعاو پاڕانەوەکەت وەکو ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاوەو ھەموو کردەوەکانیشت وەکو خۆڵه‌مێشێک وایه که ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی دابێت، ھەرگیزیش ناتوانی ئەوە بەدەست بھێنیت کە کارت بۆی کردووە، چونکە ڕێگری لە حەقی لای پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەکەی و بەربەست لەبەرامبەر ئایەتەکانی اللە دادەنێی و پیلان لەدژی کتێبەکەی اللە دەگێڕی، ئەمەش چونکە بەیانەکەم لە خودی کتێبەکەی اللە وە بۆ هێناون پاشانیش تۆ ڕێگری لێ دەکەیت ئەی نەسیم کوڕی عبدالھادی گەورەو واش دادەنێیت ھیدایەتدراویت! لەکاتێکدا لەوکەسانەیت ھەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بەزایە چووەو پێشیان وایە ھیدایەت دراون. وە لەڕاستیدا ئێمەت زۆر ئازارداو زۆریش لە فەرمان و بانگەوازەکەمان سەرقاڵت کردین، وە توڕەیی و خەشم و قینی اللە ت لەسەر خۆت ھێنادی، بۆیە بەڕاستی من لە ئامۆژگاریکارانم بۆ تۆو سوێند بە اللە ی مەزنیش دەخۆم بەڕاستی تۆ لە ترسناکیەکی گەورەدایت.

وە ئەی نەسیم، وات دەبینم لەوکەسانەیت شەیتانەکان بەسەریاندا زاڵ بوون و داگیری کردوون، جا بە بێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا شوێن ویست و ئارەزووەکەیان کەوتوون، کەواتە دواتر کێ لە سزا سەخت و توندوتیژەکەی اللە ڕزگارت دەکات؟ وە من لەدەست تۆ سکاڵام دەبەمە لای اللە، چونکە بەڕاستی تۆ زۆر لە بەرامبەر بانگەوازەکەم سەرقاڵت کردم، منیش ڕێزو پایەم بۆ دانایت و وەڵامم دایتەوەو ڕاگرتنی ئەندامێتیەکەتم لەسەر ھەڵگرتی و لێتم بوری، بەڵام بەداخەوە وەک ئاژەڵ تێناگەی و عەقڵت بەکارناھێنی لەوەی پێتی دەڵێم تەنها وەک ئەو کەسەی بانگ و ھاوار دەبیستێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَثَل الَّذِينَ كَفَرُوا كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ بِمَا لَا يَسْمَع إلَّا دُعَاءً وَنِدَاءً} صدق الله العظيم [البقرة:171].

جا لەوەی پێت دەڵێم تێناگەیت، وە لەوەش کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین، وە بابەت و باسەکان تێکەڵ و پێکەڵ بەیەک دەکەیت و ئەم ئایەتە لێرە دەنوسی و ئەویتر لەوێ، لەکاتێکدا بەهیچ شێوەیەک ھیچ پەیوەندیەکی بە بابەتەکەوە نیە، مەبەستەکەشت ئەوەیە چەند ئایەتێک کۆپی بکەیت تا بەیانێکی پێ پڕ بکەیەوەو پاشانیش بۆ ئەو قسە بەتاڵانەی ھیچ سودێکیان تێدا نیە زیادی بکەیت. وە بەیانەکەی سەرەوەت و هەموو بەیانەکانی تریشت شاھێدن لەسەر ئەوە بەوەی ھیچ ئومێدو سودێکی چاوەڕوانکراو لە نەسیم کوڕی عبدالھادی گەورە (لەڕوانگەی خۆیەوە) ناکرێت لەکاتێکدا ھیچیش نیە. منیش ناچارم ڕات بگرم، دەزانی بۆ؟ چونکە سوێند بە اللە ی مەزن ھیچ ئومێدێکت تێدا نابینم تەنانەت ئەگەر ھەزار ساڵیش گفتوگۆم لەگەڵ کردیت، ئایا دەزانی لەبەرچی؟ چونکە تۆ تێناگەیت، بەڵکو لەڕێگای ڕاست گومڕا بویت و وەکو ئاژەڵ ڕێگات ون کردووە، ھەرچەندە بەڵگەشم بەسەردا جێبەجێ کردی کە دواتر کەسانی تر ھەموویان لێی تێدەگەن تەنھا نەسیم عبدالھادی نەبێت کە دەیخوێنێتەوەو بەڵام ھیچی لێ تێناگات، پاشانیش بەیانەکەی خۆیمان بۆ دەنوسێت کە بە هەموو شێوەیەک لە دەرەوەی بابەتی گفتوگۆکەیە، جا بەڕاستی سنورەکەی خۆتت تێپەڕاند ئەی نەسیم عبدالھادی گەورە، چونکە بە ڕادەیەکی زۆر گەمژەیت، ھەرچی ئاڵای شەیتانی نەفرەتلێکراوە (علم الجھاد) ئەوا زیرەکە، بەڵام زیرەکیەکەی زیرەکی شەیتانی نەفرەتلێکراوە، شاھێدیش دەدەم علم الجھاد لەوکەسانە نیە ھەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا بەزایە چووەو لەکاتێکیشدا پێیان وایە چاکترین کاروکردەوە ئەنجام دەدەن، نەخێر بەڵکو ھەمان ئەوەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت کە بەسەر ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراو جێبەجێ بووە، جا ئیبلیس زیرەکە، بەڵام زیرەکیەکەی لەدژی حەق بەکاردەھێنێت بۆ کوژاندنەوەی نوری اللە، جا اللە بە زیرەکیەکەی لەناوی بردووە تا لەناو دۆزەخدا زیاترو زیاتر نقومی بکات، نەفرەتی اللە ش لەسەر ئەوانەی ڕقیان لەوە دەبێتەوە کە اللە دایبەزاندووە، وە ئەگەر ڕێگای حەق ببینن نایگرنە بەر، وە بە باوەڕەوە خۆیان دەردەخەن و بێباوەڕی و پیلانەکەشیان لەدژی اللە و بەندە دڵسۆزەکانی دەشارنەوە، جا اللە سەرقاڵیان دەكات بە چەند دەردرێک کە توشی جەستەکانیان دەبێت تا جێگاکانیان جێنەھێڵن تا ئەوکاتەی بە تەواوی تۆبە دەکەن و دەگەڕێنەوە لای اللە، یان بە تاوانکاری لەسەر جێگاکانیان دەمرن و لەناودەچن، جا چەندە لە ماڵپەڕی فیقھی ئیسلامی بە کۆمەڵێک بەیان کە نەشمان نوسیوە بوختانیان بۆ ئێمە هەڵبەست! جا وای بۆ ئەوان لەسەرئەوەی دەستەکانیان نوسیویەتی، وای بۆ ئەوان لەسەر ئەو درۆو بوختانە گەورە ناڕەوایانەی بۆمان ھەڵدەبەستن، ئێستاش ڕات دەگرین، چونکە نامانەوێت گوێمان لە وەڵامەکەت بێت، چونکە ھیچ چاکەیەک لە بەیانەکەتدا نیەو بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی ناکات ئەی نەسیم؛ وە ھەرگیزیش ئەوکەسەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێت ھیچ سودێکی لێ نابینێت و هیچی لێ تێناگات، جا ھیچ چاکەیەکی تێدا نیە، بەڵکو بەفیڕۆدانی کاتە، جا ھیچ چاکەیەک لەو گەلەدا نیە کە شەیتانە جن و مرۆڤەکان بەسەریاندا زاڵ بوون و داگیریان کردوون، ئەوانە شایستەترن بە ئاگری دۆزەخ تا تێیدا بسوتێن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:22 AM
16

- 30 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 05 - 1430 کۆچی
27 - 04 - 2009 زایینی
01:10 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51402
ـــــــــــــــــــ


پشتبکەنە نەسیم کوڕی عبدالھادی مادام ڕاگیراوە، جا قسەی لەگەڵ مەکەن و مەیدوێنن ..

پشتبکەنە نەسیم کوڕی عبدالھادی مادام ڕاگیراوە، جا قسەی لەگەڵ مەکەن و مەیدوێنن، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:21 AM