الموضوع: سوێند بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان جەنگی گالیسکەکانی گیدعۆن لە غەززەی موعجیزە بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان شکست خواردووە ئەی بنیامین نەتەنیاهۆ خۆت و چەکەکەت بەدەستەوە بدە جا با خەڵکی جیهان شایەتحاڵی ئەمە بن بە فەرمانێک لەلایەن پ

1

سوێند بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان جەنگی گالیسکەکانی گیدعۆن لە غەززەی موعجیزە بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان شکست خواردووە، ئەی بنیامین نەتەنیاهۆ خۆت و چەکەکەت بەدەستەوە بدە، جا با خەڵکی جیهان شایەتحاڵی ئەمە بن بە فەرمانێک لەلایەن

​- 1 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
22 - ذو لقعدە - 1446 کۆچی
20 - 05 - 2025 زایینی
06:21 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=483360
________________


سوێند بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان جەنگی گالیسکەکانی گیدعۆن لە غەززەی موعجیزە بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان شکست خواردووە، ئەی بنیامین نەتەنیاهۆ خۆت و چەکەکەت بەدەستەوە بدە، جا با خەڵکی جیهان شایەتحاڵی ئەمە بن بە فەرمانێک لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە، حوکم و دادوەریش هەر بۆ اللە یەو چاکترینی جیاکەرەوەکانە، پێشتریش اللە و خەلیفەکەی بەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڵێنی ئەمەیان دابوو، هیچ گۆڕینەوەیەکیش بۆ وشەکانی اللە نیە بەوەی سەربازانی اللە حەماس کە سەرکردەکانی عەرەب و یاوەرە تیرۆرستەکانیان لە جولەکەو یاوەرە تاوانکارەکانی تڕامپ لە جیهان لەسەر قەڵاچۆکردنیان ڕێک کەوتوون هەرگیز ناتوانن بەسەرخەرانی اللە حەماس شکست پێبهێنن، وە بە دڵنیاییەوە سەربازانی اللە حەماس سەرکەوتوون، تەنانەت ئەگەر سەرجەم سوپاکانی جیهان لەسەر قەڵاچۆکردنیان کۆببنەوە ئەوا ناتوانن بەسەریاندا سەرکەون و اللە و خەلیفەکەشیان لەگەڵەو بەسیشە اللە پشتیوان و بەسەرخەربێت، وە منیش شتگەلێک لەلایەن اللە وە دەزانم کە ئێوە نایزانن، جا ئەمە فەتح کردنێکە لەلایەن اللە وە لە زەوی پیرۆزی (فەڵەستین)، هەسارەی سەقەریش ترسناکترو تاڵترە، دواتریش دەزانن ئایا اللە ڕاستی کردووە بە ڕەوانەکردنی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ تەحەددای ئەو بەڵێنەی بە خۆبەزلزانەکانی داوە لەبەرامبەر بانگەوازە ڕاست و دروستەکەی لای پەروەردگارەکەیان یان لە درۆزنانە، پەروەردگارا بە حەق دادوەری بکە پەروەردگارمان ڕەحمان یارمەتیدەرە لەوەی هەڵیدەبەستن..


بەناوی اللە ی تاک تەنهای زاڵ، ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات؛ وە خەلیفەی گەلانی جیهانی خۆی هەڵدەبژێرێت؛ دروستکراوەکانی هیچ دەسەڵاتێکی هەڵبژاردنیان نیە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی لەوەی دەیکەن بە هاوەڵی؛ پاشان دوای ئەوە ..

لەڕاستیدا بیست و یەک ساڵ بەسەر بانگەوازی مەهدیەتی جیهانیدا تێپەڕیووە، جا دەڵێم: «ئەی اللە سەرجەم خۆبەزلزانەکان لەبەرامبەر بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان ناتوانن دەستەوسانت بکەن لەوەی خەلیفەکەت لە شەوێکدا بەسەر هەموو خەڵکی جیهان دەربخەیت لەکاتێکدا بچوک و ڕیسواو شەرمەزار دەبن، ئەی اللە من شایەدی دەدەم ئەوان منیان بەدرۆنەزانیوە، بەڵکو ستەمکاران نکۆڵی لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان دەکەن کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکە (قورئانی گەورە)».

وە منیش تەنها بۆ لای ئەوە بانگەوازی موسڵمانان و خەڵکی جیهانم کردووە کە سەرجەم نێردراوەکانی لای اللە لە جن و مرۆڤ بانگەوازیان بۆ کردووە، بۆ وشەیەک کە یەکسانە لەنێوان هەموو گەلان بەوەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت، تاک و تەنهایەو هیچ هاوبەش و هاوەڵێکی نیە، جا لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک مەکەن، جا هەرگیز لەبری ئەو پەناگەو یاریدەدەرێک نە لە ژیانی دنیا نە لە ژیانی دوایی بۆ خۆتان نادۆزنەوە، بەڵام بەداخەوە تەنانەت موسڵمانانیش وەڵامی بانگەوازەکەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانیان نەدایەوە؛ وە ڕەتیان کردەوە واز لە بیروباوەڕی شەفاعەتی پێغەمبەران و چاکەکاران لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان لەو ڕۆژەی خەڵکی بۆلای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان هەڵدەستنەوە بهێنن، جا چەندە موسڵمانان و خەڵکی جیهانم بە ئایەتە مەحکەمەکان دواند کە دایک و بنچینەی کتێبەکەن، بەڵام بەرەودوا پشتیان هەڵکرد هەروەک بڵێی گوێبیستیشی نەبووبن، وە وتیان بەڵکو محمد نێردراوی اللە شەفاعەتکارمانە لەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەو ڕۆژەی خەڵکی بۆ لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان هەڵدەستنەوە؛ لەکاتێکدا محمد نێردراوی اللە هۆشداری پێداون لە بیروباوەڕی شەفاعەتی بەندەکان لەو ڕۆژەی خەڵکی بۆ لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان هەڵدەستنەوە؛ جا سەرەڕای ئەوەی بڕوایان بە قورئانی گەورەش هەیە، بەڵگەکەیان هیچ نەبوو تەنها ئەوە نەبێت ناتوانن ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان کە دایک و بچینەی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەن لە ئایەتە پێکچوو -موتەشابیهەکان- جیابکەنەوە، دوای ئەوە شوێن ئەو ئایەتانە دەکەون کە پێکچوون لە قورئان بۆ ئەوەی فەرموودە ئاشوبە هەڵبەستراوەکانی پێ بسەلمێنن؛ کە دژو پێچەوانەی ئەو ئایەتە مەحکەمانەن دایک و بنچینەی کتێبەکەن لە قورئانی گەورە، جا ئەی خاوەن عەقڵەکان ئەگەر لە زاناکان بن یان لە نەخواێندەوارەکان لە اللە بترسن؛ ئایا دەکرێت ئێوە نەتوانن لە فەرمانەکەی مەحکەمی قورئانی گەورە تێبگەن لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {{{فَلَا تَدْعُوا۟ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدًا‏}}} صدق الله العظيم [سُورَةُ الجِنِّ:١٨]؟!

ئایا ئەمە ئایەتێکی یەکلاکەرەوەی ڕەهایی نیە کە بە نکۆڵیکردن و ڕەتکردنەوەیەکی هەمیشەیی پشتگیری کراوە (جا لەهەرکوێ بن چ لە ژیانی دنیا یان دوایی بەوەی لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک نەکەن نە لە پێغەمبەران نە لە چاکەکارە ئەولیاکان، نە لە هیچ بونەوەرو دروستکراوێکی تر، جا ئەگەر زیندوو بێت یان بێ گیان، جا لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک نەکەن)، ئایا نازانن ئێوە لەلای اللە وەک بت پەرستەکان وان لە بیروباوەڕی شەفاعەت؛ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَٰٓؤُلَآءِ شُفَعَٰٓؤُنَا عِندَ ٱللَّهِ ۚ قُلْ أَتُنَبِّـُٔونَ ٱللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ‎﴿١٨﴾‏ وَمَا كَانَ ٱلنَّاسُ إِلَّآ أُمَّةً وَٰحِدَةً فَٱخْتَلَفُوا۟ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ‎﴿١٩﴾‏ وَيَقُولُونَ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌ مِّن رَّبِّهِۦ ۖ فَقُلْ إِنَّمَا ٱلْغَيْبُ لِلَّهِ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ ‎﴿٢٠﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ يُونُسَ].

وە ئەی گەلی موسڵمانان و هەموو خەڵکی وەرن ئەوەتان فێربکەین کە سەرجەم نێردراوەکانی اللە خەڵکیان لێ ئاگادار کردۆتەوە؛ جا ئەمە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا هاتووە: {وَأَنذِرْ بِهِ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِۦ وَلِىٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ‎﴿٥١﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنۡعَامِ].

جا ئایا بە وشە نەرێنیە ڕەها یەکلاکەرەوەکان نازانن؟ ئەمە بریتیە لە وشەی (ليس)، کە لە وشە نەرێنیە ڕەهاییەکانەو دوو مانای نیە، بەڵکو لە ماناکەیدا دەرەوەی وەکو ناوەوەیەتی، جا ئایا دەکرێت عەقڵەکانتان لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز تێنەگات: {وَأَنذِرْ بِهِ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِۦ وَلِىٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ‎﴿٥١﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنۡعَامِ]؟

پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن! خۆ ئەگەر جگە لە اللە و ئەوانەی لە زانستدا ڕۆچوون (الراسخون في العلم) کەس بە لێکدانەوەی ئایەتە مەحکەمەکانی نەزانیبووایە کە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن ئەوا ئەوکاتە بەڵگەو بەهانەیەکتان لەسەر اللە دەبوو؛ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن کە بەڵگە تەواوو یەکلاکەرەوەکان بۆ ئەوە؛ بانگەواز بۆ حەق تەنها بۆ ئەوە؛ بێ ئەوەی هیچ هاوبەش و هاوەڵێکی هەبێت، نە لە ژیانی دنیا نە لە دوایی، بەهەمان شێوە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز کە لە ئایەتە مەحکەمەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن: {ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّ وَلَا شَفِيعٍ ۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ ‎﴿٤﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ السَّجۡدَة].

جا لەبەرچی باوەڕەکەتان بە ستەمی شیرک و هاوبەشدانان بەهۆی بیروباوەڕی شەفاعەتی پیغەمبەران و ئەولیاو شەهیدەکان لەو ڕۆژەی خەڵکی بۆ لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان هەڵدەستنەوە دادەپۆشن؟ یان لە خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیتان دەوێت لێکدانەوەی ئایەتە مەحکەمەکانتان بۆ بهێنێت کە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن لەوەی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە بە جگە لەوەی لە دەرەوەیاندا هاتووە لێکدانەوەیەکی تریان هەبێت؛ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن! لەبەرئەوەی ئایەتە مەحکەمەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە بە هیچ شێوەیەک تەنانەت باسکردن یان لێکدانەوەش قبوڵ ناکەن بەهۆی ئەوەی زۆر ڕوون و ئاشکران؛ ئایا تێناگەن ئەی گەلی ئەوانەی وایدادەنێن بڕواتان بە قورئانی گەورە هەیەو پاشانیش بڕواتان بە شەفاعەتی پێغەمبەران و ئەولیاو چاکەکاران هەیە؟ لەگەڵ ئەوەی بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانیش دەزانن (کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە) و شەفاعەتی پێغەمبەران و ئەولیاو چاکەکارو شەهیدو سەرجەم چاکەکارانیش لەو ڕۆژەی خەڵکی بۆ لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان هەڵدەستنەوە ڕەتدەکاتەوە.

جا چەندە بەدرێژایی بیست و یەک ساڵ لە زۆرێکی بەیانەکان ئاگادارم کردنەوەو هۆشداریم پێدان و بەیادم هێنانەوە، جا بە درێژایی بیست و یەک ساڵ بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان بەڵگەم بەسەردا هێنانەوەو گفتوگۆم لەگەڵ کردن بەڵام موسڵمانان ڕەتیان کردەوەو ویستیان لەوانە بن کە بڕوایان بە اللە نەهێناوە مەگەر بە شەریک و هاوبەشدانان نەبێت بۆی بە بڕوابوون بە شەفاعەتی پێغەمبەران و ئەولیاکان، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ‎﴿١٠٦﴾ أَفَأَمِنُوٓا۟ أَن تَأْتِيَهُمْ غَٰشِيَةٌ مِّنْ عَذَابِ ٱللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ‎﴿١٠٧﴾‏ قُلْ هَٰذِهِۦ سَبِيلِىٓ أَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِى ۖ وَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ‎﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ يُوسُفَ].

یان تەنها بە زمانی سزاو ئەشکەنجە نەبێت ئێوە تێناگەن؟! کەواتە مژدەتان لێبێت بە هەناسەی گەرمای هەسارەی سەقەری دایکە دۆزەخیەکەتان، کە بانگی ئەوانە دەکات پشت لەڕاستی هەڵدەکەن و گوێی پێنادەن، وە تکام لە اللە کرد مۆڵەتی پێ بدات هەناسە بدات و توڕە بێت و هاوار بکات، جا هەرگیزاو هەرگیز لەبری اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆخۆتان نادۆزنەوە، وە بە دڵنیاییەوە بزانن هەسارەی سەقەر نیشانەیەکە لەلایەن اللە وە بۆ دەرخستنی خەلیفە چاوەڕوانکراوەکەی (ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی).

وە سوێند بە اللە ی مەزن دەخۆم ئەو زاتەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە دوای ئەوەی ڕزیوو پروتوکاو دەبێت، پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورە، من ئیمام مەهدی (ناصر محمد یەمانی) م، جا دوای ئەوەی بەڵگەم بە دەسەڵاتی زانستی قورئان بەسەر هەموویاندا جێبەجێ کرد بە داخی موسڵمانان و هەموو خەڵکی جیهانیش نیم سوێندیان بۆ بخۆم، هەرچی تێکدەرو خراپەکارە نا مرۆڤایەتیەکانن لە زەوی وەکو خاوەن گەورەترین تێکدەری و خراپەکاریەکان لە مێژووی مرۆڤایەتی (تڕامپ و بنیامین) و یاوەرەکانیان لە خەڵکی جیهان دوژمنانی سیفەتی بەزەییە مرۆڤایەتیەکان بە هەر هەموویانەوە ئەوا ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزیان بەسە: {خُلِقَ ٱلْإِنسَٰنُ مِنْ عَجَلٍ ۚ سَأُو۟رِيكُمْ ءَايَٰتِى فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ ‎﴿٣٧﴾‏ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ ‎﴿٣٨﴾‏ لَوْ يَعْلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ‎﴿٤٠﴾‏ وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُوا۟ مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ‎﴿٤١﴾‏ قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ مِنَ ٱلرَّحْمَٰنِ ۗ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِم مُّعْرِضُونَ ‎﴿٤٢﴾‏ أَمْ لَهُمْ ءَالِهَةٌ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا ۚ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ ‎﴿٤٣﴾‏ بَلْ مَتَّعْنَا هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ ۗ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَآ ۚ أَفَهُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ ‎﴿٤٤﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].

تەنها ئەوەی بەر لە گەیشتنی هەسارەی سزای سەقەر بە ڕاست و دروستی تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوە لای اللە و بڕوا دەهێنێت و چاکەکار دەبێت، جا ناتوانم بەڵێنەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بشارمەوە: {۞ قُلْ يَٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ أَسْرَفُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا۟ مِن رَّحْمَةِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَغْفِرُ ٱلذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ‎﴿٥٣﴾‏ وَأَنِيبُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا۟ لَهُۥ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ‎﴿٥٤﴾‏ وَٱتَّبِعُوٓا۟ أَحْسَنَ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ‎﴿٥٥﴾‏ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَٰحَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِى جَنۢبِ ٱللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ ٱلسَّٰخِرِينَ ‎﴿٥٦﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الزُّمَرِ].

ئەی اللە ئەوە ڕامگەیاند؛ ئەی اللە شایەد بە، وەکو خەمخۆریەک بۆلای تۆ پەروەردگارم وە بەڵکو لە اللە بترسن و خۆیان بپارێزن.

جا ئەگەر پشتیان هەڵکرد ئەوا دەڵێم: «پەروەردگارا بە حەق دادوەری بکە پەروەرگارمان ڕەحمان یارمەتیدەرە لەوەی هەڵیدەبەستن».

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
2

- 2 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
07 - ڕەبیعی یەکەم - 1447 کۆچی
30 - 08 - 2025 زایینی
05:19 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=483370
____________


سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەت و نیعمەتی ڕازیبوونی اللە تان لەسەر پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە غەززەی پیرۆزو هەموو فەڵەستین و انصار اللە یەمەنیەکان و هەموو بەسەرخەرانی اللە لە دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان و بەسەرخەرانی اللە لە سەرانسەری جیهان، وە لەسەر هەموو خاوەن بەزەییە مرۆڤایەتیەکان لە جیهانی بەزەیی مرۆڤایەتی بەبێ گوێدانە ئایین و ڕەگەزەکەیان؛ خۆشەویستانی دڵی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لە جیهان، جا ئارام بگرن و خۆڕاگربن و پتەوو یەکگر بن، وە ببن بە یەک دەست لە دژی شەیتانە مرۆڤەکان دوژمنانی بەزەیی مرۆڤایەتی؛ ئەوانەی دڵیان لە بەرد ڕەقترە بەهۆی ئەوەی دڵیان لە بەزەیی مرۆڤایەتی بەرامبەر برا مرۆڤەکەی خاڵیە ..


سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەت و نیعمەتی ڕازیبوونی اللە تان لەسەر پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە غەززەی پیرۆزو هەموو فەڵەستین و انصار اللە یەمەنیەکان و هەموو بەسەرخەرانی اللە لە دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان و بەسەرخەرانی اللە لە سەرانسەری جیهان، وە لەسەر هەموو خاوەن بەزەییە مرۆڤایەتیەکان لە جیهانی بەزەیی مرۆڤایەتی بەبێ گوێدانە ئایین و ڕەگەزەکەیان؛ خۆشەویستانی دڵی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لە جیهان، جا ئارام بگرن و خۆڕاگربن و پتەوو یەکگر بن، وە ببن بە یەک دەست لە دژی شەیتانە مرۆڤەکان دوژمنانی بەزەیی مرۆڤایەتی؛ ئەوانەی دڵیان لە بەرد ڕەقترە بەهۆی ئەوەی دڵیان لە بەزەیی مرۆڤایەتی بەرامبەر برا مرۆڤەکەی خاڵیە، پاشان دوای ئەوە..

بەناوی اللە، هیچ هێزێک نیە تەنها بە اللە نەبێت، جا دەست بە اللە وە بگرن، وە بزانن اللە بەسەر هەموو شتێکدا بە توانایە، باشترین یاوەرو پاڵپشتەو باشترین پشتیوان و بەسەرخەرە.

ئەی گەلی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین لە غەززەی پیرۆز، ئایا نابینن کاتێک دوژمنەکەتان ڕاو دەنێن جا بە لێدانی پێشوەختە هێرشیان دەکەنە سەر ئەوا سەرکەوتنی پێشوەختە بۆ ئێوەیە؟ ئەمە بەڵێنی اللە یە، اللە ش هەرگیز پێچەوانەی بەڵێنەکان ناکات بۆ ئەوانەی لێدانی پێشوەختە ئەنجام دەدەن ئەگەر دڵنیا ببنەوە لەوەی دوژمنەکەیان خۆی بۆ هێرش کردنە سەریان ئامادە دەکات، ها ئەوە بە مۆڵەتی اللە ئۆپەراسیۆنی (گالیسکەکانی گیدعۆن) تان لە یەک شەودا شکست پێهێنا،، نەک لەبەرئەوەی (سوپای ئێسڕائیل) وەک ڕۆژی (حەوتی ئۆکتۆبەر) بێ ئاگا بوو؛ بەڵکو لە شەوێکدا شکستیان هێناو بەرەو دوا لێیان ڕایانکردن، هەرچەندە سوپای فەرمی ئیسڕائیل لەگەڵ یەدەگەکان لەوپەڕی ئامادەباشی دابوون بۆ هێرش کردنە سەر غەززە، بەڵام لەبەرئەوەی ئێوە دەستپێشخەری هێرشەکەتان کرد هەر بە خێرایی سوننەتەکەی اللە بەسەریاندا جێبەجێ بوو، جا بە شکستخواردوویی بەرەو دوا ڕایان کرد؛ بە مەرجێک هێرش بردن لە دواوەیان نەوەستێنن جا لێرەدا بەردەوام دەبن لە هەڵهاتن لەوکاتەی لە دواوەیان بەردەوامی بە هێرشەکە دەدەن بە چوونە ناو عەسقەڵان، وە تا دەتوانن سنورەکانی ئیسڕائیل تا دەگاتە سنورەکانی تەل ئەبیب ببەزێنن، جا هەڵەی پاشەکشە کردن بۆ غەززە دووبارە مەکەنەوە؛ بەڵکو تا دەتوانن عەسقەڵان و سنورەکانی ئیسڕائیل ببەزێنن، بۆ ئەوەی دەرفەتیان پێنەدەن بێ بەزەییانە خۆتان و گەلەکەتان بە فڕۆکەو هێرشی ئاسمانی لەناوببەن؛ بەڵکو ئەی گەلی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین ئێوەو گەلەکەتان بە کەسانی سوک و قورس (پیرو گەنج) هێرش ببەن، جا (سیاسەتی حکومەتە شەیتانیەکەی بنیامین) جگە لە هێرش بردن و چوونە ناو عەسقەلان تا سنورەکانی تەل ئەبیب هیچ هەڵبژاردەیەکی بۆ نەهێشتوونەتەوە، یان وای دەبینن ئەوانەی داوای ئاشتیان لێدەکەن بەزەییان پێدا بێتەوە؟! جا ئایا قورئانی گەورە ناخوێننەوە کە دەبینن اللە لەسەرتان قەدەغەی دەکات بانگهێشتی دوژمنانی جولەکە بکەن بۆ ئاشتی تا ئەوکاتەی دەستدرێژکاران خۆیان ئەوە ڕادەگەیەنن باڵ بەلای ئاشتیدا دەدەن وەکو ئاشتیخوازەکانیان جا ئەوکات ئێوە مەرجەکانیان بەسەردا دەسەپێنن؟ جا فەرموودەکەی اللە مەگۆڕنەوە هەروەک سەرکردە سیاسیەکانی حەماس لە دەرەوە ئەنجامیاندا، ئەوانەی (ئەمریکاو ئیسڕائیل) بە نێوەندگیری درۆینەی عەرەبی بۆ کات بە فیڕۆدان فێڵیان لێکردن، تا ئەوکاتەی پێداویستی و چەکەکانتان تەواو دەبێت، جا بە هیچ شێوەیەک بە فیڕۆدانی کات لە بەرژەوندی ئێوەدا نیە، وە ئەوانەی دەڵێن: "جەنگی پەرت بوونە" ئەوا پێی دەڵێم: "ڕێز لە عەقڵی هەموو مرۆڤێکی خاوەن مرۆڤایەتی تێگەیشتوو بگرە؛ بەڵکو دواتر سوپای باوەڕداران لە پێداویستی و و ئازووخەو چەکەکانیان کەم دەبێتەوە لەکاتێکدا لە وشکانی و دەریا گەمارۆ دراون، ئایا تێناگەن؟! چونکە ئەوان دەیانەوێت پێداویستی و کەرەستە سەربازیەکانتان تەواوبێت تا موجاهیدان و گەلی فەڵەستین بنبڕ بکەن، بەڵام پیرۆزتان بێت ئەم دەستکەوتەی دوێنی بەدەستان هێنا، جا لە کردە هێرشبەریەکان بەردەوام بن، وە پاشەکشەکردن لە بەرژەوەندی ئێوەدا نیە، وە ئەگەر لە ماڵەکانتان بمێننەوە هەرگیز گوڵتان بەسەردا نابارێنن، جا ئەی گەلی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین لە گەلی فەڵەستین لە اللە بترسن و بە کەسانی سوک و قورس بۆ هێرش بردن بۆ شەڕکردن لە پێناو اللە دەرچن لەجێگای ئەوەی بەهۆی برسیەتی بمرن، جا ئەوکات اللە بە سەرکەوتنێکی دەسەڵاتدارانەی توانای لای خۆیەوە سەرتان دەخات، وە پەیوەندیەکانتان لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی حەماس لە دەرەوە بپچڕێنن، بەڕاستی من لە ئامۆژگاریکارانم بۆ ئێوە.

وە چاوەڕێی پشتڕاستکردنەوەی ژمارەی دیلە تازەکانین لە ئێوە ئەگەر اللە ئەوەی بۆ نوسیبن بە دیل بیانگرن؛ بەڵکو دوێنێ زۆرێکتان لێ کوشتن، جا اللە ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەم لە خۆیان دەکەن، بەڵکو شەرمەزاری بنیامین نەتەنیاهۆو حکومەتەکەی ئەوەیە بە موشەکەکانی خۆیان سەربازەکانیان دەکوژن؛ جا ئەمە گەمژەییەکە پێشتر هیچ کەسێک لە خەڵکی جیهان ئەنجامی نەداوە! جا حکومەتە شەیتانیەکەی سوپای ئیسڕائیل شەڕێکی تری لەسەر سوپاکەی زیاتر کردووە زیاد لە شەڕەکەی اللە بە دەستی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین، جا ئەوە حکومەتی ئیسڕائیلە بە ئەنقەست دیل و سوپاکەی خۆی بە دەستی خۆی دەکوژێت! بەو مانایەی اللە بە دەستی حکومەتەکەی خۆیان و دیلەکانیان بە کوشتنی بە ئەنقەست سزای سوپای ئیسڕائیل دەدات لەجیاتی ڕزگارکردنیان بە زیندوویی، جا ئەی خاوەن بیناییەکان وانە وەربگرن، ئێوە سەیری حکومەتی داگیرکەری شەیتانی توندڕەو دەکەن سەربازەکانی خۆشیان بە ئەنقەست لە ژێر ناوێکی تازە کە پێی دەڵێن (پڕۆتۆکۆڵی هانیبال) بە ستەم بەرامبەر سوپای ئیسڕائیل دەکوژن، کە هەرگیز پێشتر لە جەنگەکانی مرۆڤایەتیدا نەبینراوە یەکێک بە ئەنقەست سوپاکەی خۆی بکوژێت! جا ئەی خاوەن بیناییەکان وانە وەربگرن، سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە سوپای ئیسڕائیل لە ڕووی دەروون و ڕۆحیەوە شکستی خواردووەو لە سەرکەوتن بەسەر غەززەدا بیئومێد بووە هەروەک چۆن دانیشتوانی گۆڕستانەکان بێئومێد بوونە.

وەک ئامۆژگاریەکیش بۆ سەرکردایەتی غەززە باڵ بەلای ئاشتیدا نەدەن تا ئەوکاتەی دەستدرێژکارانی نەوەی ئیسڕائیل بە سەپاندنی چەند مەرجێکی غەززەیی بەسەریاندا باڵ بەلای ئاشتیدا دەدەن، جا هیچ مەرجێک بۆ دەستدرێژکار نیە، جا با (سەرکردایەتی سیاسی حەماس لە دەرەوە) لە اللە بترسن، ئەوان لەژێر فشاردان، جا با موجاهیدان لە غەززەی فەڵەستین بە نێوەندگیری درۆینەو فێڵی ئەمریکی ئیسڕائیلی زایۆنی بێهیوا نەکەن بە ڕاگرتنی کردە جیهادیەکان بەرامبەر پاشەکشەکردنی بەشێک لە سوپاو ناوچەکە، چونکە ئەمە مانای: "ڕێکخستنەوەو جێگیرکردنەوەی هێزەکانی سوپای دەستدرێژکاری ئیسرائیلە بۆ درێژەدان بە شەڕو خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی داهاتوو" نەک مانای باڵدان بەلای ئاشتی.

وە بۆ بزووتنەوە ئیسلامیەکانی غەززەی پیرۆز ڕەوانیە دەستبەرداری حوکمڕانی غەززە بن و بیخەنە دەستی ئەوانەی ناپاکیان لەگەڵ اللە و ئایینەکەیان و گەل و ناسنامە نیشتیمانیەکەیان کردووە، جا وانە وەربگرن لەوەی بەرامبەر حزب اللە ی لوبنان ڕوویدا، کاتێک دوژمنی زایۆنی لە شەڕەکەدا شکستی هێناو ناچاربوو ئاشتی قبوڵ بکات، جا هەندێکیان بە لاوازی و زەلیلی شکستیان قبوڵ کرد (کە بریتی بوو لە مانەوەی سوپای ئیسرائیل لە سنوری لوبنان و ئەو موجاهیدانەش کە بە گیانی خۆیان بەرگریان لە لوبنان کردبوو پاشەکشە بکەن و بە سوپای لوبنان - هەمان ئەو سوپایەی لە سەرەتای شەڕەکە پاشەکشەی کردبوو و بەرەکانی شەڕیان جێهێشتبوو - بگۆڕدرێنەوە بۆ ئەوەی سنورەکانی لوبنان ڕادەستی سوپای ئیسڕائیل بکاتەوە)؟! جا ئەمە ناپاکیەکی نیشتیمانی زۆر گەورەیە! ئایا اللە لە قورئانی گەورە بۆ ئەوە جیهادی پێویست نەکردووە تا مرۆڤ لە دژی دەستدرێژکاران بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ بەرگری بکات؟! جا لە ڕاستیدا اللە بێباوەڕە ئاشتیخوازە خاوەن مرۆڤایەتیەکانی لەگەڵ باوەڕدارە ئاشتیخوازەکان کۆکردۆتەوە، جا اللە کردوونی بە یەک سوپا لە دژی دەستدرێژکاران، ئەمەش بۆ ڕێگری کردن لە خراپەو تێکدەری لە زەوی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَٰتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا۟ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ ‎﴿٣٩﴾‏ ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّآ أَن يَقُولُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَٰتٌ وَمَسَٰجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا ٱسْمُ ٱللَّهِ كَثِيرًا ۗ وَلَيَنصُرَنَّ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ ‎﴿٤٠﴾‏ ٱلَّذِينَ إِن مَّكَّنَّٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ أَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَمَرُوا۟ بِٱلْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا۟ عَنِ ٱلْمُنكَرِ ۗ وَلِلَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلْأُمُورِ ‎﴿٤١﴾‏‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الحَجِّ].

جا کردەوەی خراپ و ناپەسەند (منکر) بریتیە لە دەستدرێژی مرۆڤ بۆ سەر برا مرۆڤەکەی بە خوێن ڕشتنی ناڕەوای خەڵکی یان دەربەدەر کردنیان لە ناوچەو ماڵ و شوێنەکانیان و داگیرکردنی زەویەکانیان، بەڕاستی اللە دەستدرێژکارانی خۆشناویت.

وە ئەوکەسەی دڵی لەگەڵ غەززەی موعجیزەو هێرش بردن بۆ سەر عەسقەلان نەبێت ئەوا لە سەربازانی اللە ی ڕەحمان نیە، بەڵکو لە سەربازەکانی شەیتانە، جا لەسەر چاکەو تەقوا یارمەتی و کۆمەکی یەکتر بکەن و لەسەر گوناهو دەستدرێژی یارمەتی یەکتر مەدەن، جا لە هێرش بردن بەردەوام بن و هەڵەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر بە بەردەوامی نەدان بە هێرشەکە دووبارە مەکەنەوە؛ بەڵکو ئەگەر هێرش بردنەکەی باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین تا دەتوانن بۆ سنورەکانی تەل ئەبیب بەردەوام بوو ئەوا بەرەودوا لێتان ڕادەکەن، دواتریش دەستەوسان دەبن لە لێدانتان بە فڕۆکەکان، وە ئامۆژگاریتان دەکەم دووبارە وەک حەوتی ئۆکتۆبەر پاشەکشە نەکەن لەکاتێکدا بینیتان لەبەردەستی خۆتان شکستیان هێنا؛ وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێنەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَكُمُ ٱللَّهُ مَغَانِمَ كَثِیرَةࣰ تَأۡخُذُونَهَا فَعَجَّلَ لَكُمۡ هَـٰذِهِۦ وَكَفَّ أَیۡدِیَ ٱلنَّاسِ عَنكُمۡ وَلِتَكُونَ ءَایَةࣰ لِّلۡمُؤۡمِنِینَ وَیَهۡدِیَكُمۡ صِرَ ٰ⁠طࣰا مُّسۡتَقِیمࣰا (٢٠) وَأُخۡرَىٰ لَمۡ تَقۡدِرُوا۟ عَلَیۡهَا قَدۡ أَحَاطَ ٱللَّهُ بِهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَیۡءࣲ قَدِیرࣰا (٢١) وَلَوۡ قَـٰتَلَكُمُ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ لَوَلَّوُا۟ ٱلۡأَدۡبَـٰرَ ثُمَّ لَا یَجِدُونَ وَلِیࣰّا وَلَا نَصِیرࣰا (٢٢) سُنَّةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِی قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلُۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبۡدِیلࣰا (٢٣)} صدق الله العظيم [سُورَةُ الفَتۡحِ].

اللە سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی زەوی پیرۆز سەربخات، وە بە سەرکەوتنێکی گەورەش لە ئاسمانەوە بە سزای ڕۆژە بێ بەرهەمەکە (یوم عقیم) مژدە بە خەڵکی جیهان دەدەم.


وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 01-09-2025 10:12 PM