الموضوع: فەتوای ئیمام مەهدی دەربارەی بزووتنەوەی حەماس

31

- 38 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
29 - جمادَى الأولى - 1447 کۆچی
20 - 11 - 2025 زایینی
08:49 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=488278
______________

بیرخستنەوەو هۆشداری بۆ پشتهەڵکەران لە باسکردنی ئایەتەکانی اللە لە مەحکەمی زیکری قورئانی گەورە ..


اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُم بُرْهَٰنٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ‎﴿١٧٤﴾‏ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱعْتَصَمُوا۟ بِهِۦ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِى رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَٰطًا مُّسْتَقِيمًا ‎﴿١٧٥﴾‏} [سُورَةُ النِّسَاءِ].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ فَبِأَىِّ حَدِيثِۭ بَعْدَ ٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ يُؤْمِنُونَ ‎﴿٦﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الجَاثِيَةِ].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە بەسەر خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة
32

- 39 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
13 - جمادَى الآخر - 1447 کۆچی
04 - 12 - 2025 زایینی
08:09 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=489124
__________


پرسیارێک لەلایەن اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر (زانای پەنهان و شاراوەکان) کە ئاڕاستەی باوەڕدارە پشتهەڵکەرەکانی ئەمڕۆ کراوە دوای بیست ساڵ لە بانگەوازی جیهانی مەهدیەت؛ جا وەڵامی پرسیارەکەی اللە ی ڕەحمان بدەنەوە لە مەحکەمی قورئانی گەورە .


بِسْمِ الله الرّحمن الرّحيم: {۞ أَلَم يَأنِ لِلَّذينَ ءامَنوا أَن تَخشَعَ قُلوبُهُم لِذِكرِ اللَّهِ وَما نَزَلَ مِنَ الحَقِّ وَلا يَكونوا كَالَّذينَ أوتُوا الكِتٰبَ مِن قَبلُ فَطالَ عَلَيهِمُ الأَمَدُ فَقَسَت قُلوبُهُم ۖ وَكَثيرٌ مِنهُم فٰسِقونَ ‎﴿١٦﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الحديد]،
وە لە اللە داوای یارمەتی دەکرێت ئەی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان.

جا هەر بەخێرایی دڵەکان بە فرمێسکی بە خوڕ وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنەوە، وە تەنها خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان تێدەگەن و یادەوەری وەردەگرن، چونکە بیرخستنەوە سود بە باوەڕداران دەگەیەنێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

خەلیفەی اللە بەسەر خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة
33

- 40 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
29 - جمادى الآخرة - 1447 کۆچی
20 - 12 - 2025 زایینی
12:16 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=489832
________

بیرخستنەوەیەک بەو زمانەی سەرکردەی ئەمریکی (ڕێوی فێڵباز) تڕامپ و هۆزەکەی بنیامین و دۆست و پاڵپشتەکانی شەیتان لێی تێدەگەن، جا دۆست و پاڵپشتەکانی شەیتان بکوژن بەڕاستی پیلانی شەیتان زۆر لاوازە ..


بە ناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ..

ئەی موجاهیدانی فەڵەستین، لە اللەی تاک و تەنهای زاڵ بترس، جا با گەلی فەڵەستین بزانن سەرکردە مەحمود عەباس لە ڕووی ئایینی و شەرعی و نەریتی و سیاسی و یاسایی و نەتەوەیی شەرعیەتی لە دەست داوە، جا لەکاتێکدا وڵاتانی ئازاد دەنگ دەدەن بە دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین بەپێی سنوری ساڵی شەست و حەوت کە پایتەختەکەی قودس بێت، هەرچەندە لەوەشدا ستەم لە دابەشکاریەکەی نێوان وڵاتی فەڵەستین و ئیسرائیل بکرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە دەنگیان بە ئازادی فەڵەستین داوە وەکو وڵاتێکی سەربەخۆی خاوەن سەروەری و سوپا، جا لەوکاتەدا سەرۆکی فەڵەستین دەڵێت: "وڵاتێکی مەدەنی بەبێ چەک"؟! بەڵکو تەنانەت داوای بەدەستەوەدانی چەکی پیاوە موجاهیدە پاڵەوانەکانی حەماسیش دەکات تا ڕادەستی ئیسرائیلی بکات! جا بەو شێوەیە شەرعیەتی نەماوە، هەرچەندە سەرەتاش هەموو گەلی فەڵەستین بە کۆی دەنگ – بە زیندوو و مردووانیان – هەڵیانبژاردبێت، جا لەڕاستیدا مەحمود عەباسی ناپاک لە نیشتیمان و ئایین و گەلەکەی شەرعیەتی لەدەست داوە، وە ناپاکی لەو زەویە پیرۆزە کرد کە لە قورئانی گەورە باسکراوە، هەرچەندە لە سەرانسەری کەرتی خۆرئاوا - کە بانگەشەی ئەوە دەکات لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدایە - دەستدرێژی ئیسرائیلی زایۆنیستەکان و تاوانی گەورەو چەوساندنەوەی گەورە هاوشێوەی ئەوانەی لە غەززەن ڕوودەدەن؛ بەڵکو ئەم تاوانانە لە سەرانسەری خاکی فەڵەستین ڕوودەدەن، تاوانی گەورەو ترسناک لە دژی هەموو فەڵەستینی و مەسیحییەکی نەصارا کە لە سۆزو خۆشەویستی و دۆستایەتی نزیکترین کەسن لە موسڵمانان.

جا شورەیی بۆ ئەوانەی بێدەنگ وەستاون لەکاتێکدا تاوانەکان لە فەڵەستین ئەنجام دەدرێن؛ وەک بڵێی لەسەر ڕووی مانگ بژین! وەک بڵێی ئەوان دراوسێی میسر نین؛ وڵاتێک کە سوپایەکی بەهێزو توندوتیژی هەیەو وەک ئەوەی نزیکترین نەتەوە بن لە گەلی عەرەبی غەززەو گەورەترین و بەهێزترین نەتەوە بن، کە نەتەوەی عەرەبی ڕەسەن و ئازای میسرن گەورەترین نەتەوەی عەرەبی، جا ئەی سەرکردەی بەڕێزی میسر (عبدالفتاح سیسی) چیت بەسەرهاتووە؟! جا میسر بە پلەی یەکەم تاوانبارە بەهۆی زۆر نزیکیەکەیان لە غەززەی پیرۆز.

ئەی پیاو، گەلی میسر لەگەڵ تۆن، ئەو پیاوانەی ئەگەر خۆت فڕێ بدەیتە ناو دەریاوە ئەوانیش هەموویان لەدوای تۆ خۆیان فڕێ دەدەنە ناو دەریا، گەلێکی پڕ لە نیشتیمان پەروەری و دەمارگیری عەرەبی، کەواتە سەریان بەرز بکەوەو وەکو شێر هاوار بکە، سوێند بە اللە ئەگەر لە قاهیرە ڕێگە بدەیت لە نزیک دەروازەی سنوری ڕەفح خۆپیشاندان بکەن، ڕەنگە ئیسرائیل بتۆقێت و لەترسی ئەوەی سەدو بیست ملیۆن میسری قووتیان بدەن لە هێڵە زەردو سورو سەوزەکانەوە بکشێتەوە پشت سنورەکانی ساڵی چل و هەشت؛ لە ترسی پیاوانی دەرماگیرو نیشتمانپەروەرو بە غیرەتی ئیسلامی، کەواتە لە چی دەترسیت لە کاتێکدا گەلی میسری عەرەبی ڕەسەنت لەگەڵە کە یەکسانن یان زیاترن لە هەموو گەلانی نیمچە دورگەی عەرەبی؟! جا تۆش وەک سەرکردەی پێشوو حوسنی موبارەک ئەوە مەڵێ کە بە سەرکردە عەلی عبد الە صالحی وت: "ئەوە ئەمریکایە"، سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت تڕامپی سەرکردەی تیرۆری جیهانی لە ترسنۆکترین بونەوەرانە ئەگەر تەنانەت تەنها بە زمانی توڕەیی و هەڕەشەی شەڕیش بە دڵ و بە گیان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، جا لەپاش ئەوە اللە ترس و تۆقینێکی گەورە دادەبەزێنێته سەر دڵی، بۆیە هەروەک یەمەنیەکان بەتوندی دەست بە اللە وە بگرن، جا دواتر لە هێزو توانا سەرسورهێنەرەکانی اللە دەبینن، جا سوێند بە اللە تەنانەت تڕامپ ناتوانێت ڕووبەڕووی وڵاتی دوورگەی کوباش ببێتەوە کە لە تەنیشت فلۆریدایە، کاتێک دەیانبینێت بە توندی بەنیازی بەرگری کردنن لە خۆیان، چونکە هێرشی تڕامپ وەک هێرشی ترسنۆکانەی ڕێویە تا وای دابنێن شێرە.

جا تڕامپ بە جگە لە زمانی شەڕو ڕەق و توندوتیژی بە هیچی تر تێناگات، جا تەنها هێرشێکی تاقیکاری دەکات تا کاردانەوەی ئەوانە ببینێت کە هێرشی دەکەنە سەر، بەڵام کاتێک کاردانەوەی تەحەدداکە بە تەحەددا بێت لێرەدا تڕامپ دەستکەوت و زیانەکانی خۆی حیساب دەکات و ناوێرێت سەرکەشی بکات،
هەرچی نەرمی نواندنە یان ئەوانەی لە ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیک دەبنەوە - ئەوانەی لێدوانێک دەدەن کە جێبەجێ ناکەن و دوو پێوەریان هەیە - تەنها بۆ گوناهو شەڕانگێزی هانی دەدەن.

هەرچی ئەوانەی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوو سوپاکەی بە سادەترین ئامرازو هەموو شتێک کە لە توانایاندایە ئامادە دەکەن، ئەوا هەر بەخێرایی اللە ترس و تۆقینێک دادەبەزێنێتە سەر دڵی دەستدرێژکاران بە سەرکەوتنێک لەلای خۆیەوە بۆ باوەڕداران، کەواتە ئەو قسەیەی اللە بەڕاستدابنێن:
{إِنَّ كَيْدَ ٱلشَّيْطَٰنِ كَانَ ضَعِيفًا} [سورة النساء:٧٦].

وە بەڵێنەکەی اللە ی خاوەن هێری گەورەو پتەو بەڕاست دابنێن: {إِن تَنصُرُوا۟ ٱللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ} [سورة محمد:٧].

وە هەرکەسێک بەرگری لە خۆی و خاکەکەی بکات، ئەوا هەرگیز اللە نایخاتە ناو ئەو ئاگرەی سوتەمەنیەکەی بەردە، تەنانەت ئەگەر لە بێباوەڕانیش بێت، کاتێک جیهادی کرد بۆ بەرگری کردن لە گەل و ماڵ و خاکەکەی، جا اللە دەمارگیریە نەتەوەییە حەقەکەی لێ قبوڵ دەکات؛ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن کە لەوکەسەی دەیەوێت خۆشدەبێت و ئەوەشی بیەوێت سزای دەدات، بەڕاستی اللە دەستدرێژکارانی خۆشناوێت؛ بەڵکو دەزانێت دەستدرێژکارانی سەر مافەکانی مرۆڤ بەچی تێدەگەن، جا بە جگە لە زمانی ئامادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان نەبێت بە هیچ شێکی تر تێناگەن.

جا سوێند بەو اللە یە ی هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر گەلی یەمەنی سنورێکی لەگەڵ ئیسرائیل هەبووایە ئەوکاتە دەستدرێژی ئیسرائیل لە خاکی پیرۆز بەردەوام نەدەبوو، جا گەلی یەمەنی چەندە ئیرەیی بە گەلانی وڵاتانی دەوروبەری فەڵەستین دەبەن، هەرچەندە گەلانی وڵاتانی دەوروبەری فەڵەستین خاوەن دەمارگیری و شکۆو غیرەتی ڕەسەنی عەرەبین، بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبوونی ئازایەتی سەرکردەکانیان لەبەردەم خەڵکی جیهان تووشی شەرمەزاری بوون. جا لەچی دەترسن؟! ئایا لە (سەرکردەکانی عەرەب بەتایبەتی و موسڵمانان بە گشتی)؟ ئایا لە نیعمەت و ڕێزی ژیانی هەمیشەیی و نەمری لەگەڵ شکۆمەندی هەمیشەیی و مەلەکوتی و نیعمەتی گەورە دەترسن؟ جا اللە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنەکەی لە ئایەتێکی ڕوونی مەحکەم بۆ زانایانی ئوممەت و خەڵکی بە گشتی ڕاگەیاندووە، لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱشْتَرَىٰ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَٰلَهُم بِأَنَّ لَهُمُ ٱلْجَنَّةَ ۚ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ ۖ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا} صدق الله العظيم [سورة التوبة:١١١].

جا کێ ئەم مامەڵە نەمریە ڕەتدەکاتەوە (بۆ ئەوەی اللە لەناو مرۆڤایەتیدا بیانکاتە فریشتە)؟! جا لە قورئانی گەورە بەوە نازانم ئەوانە جارێکی تر لە دنیادا زیندووبکرێنەوە؛ کەواتە لە چی دەترسن، وە ئەی گەلی سەرکردە عەرەبەکان بۆ بوێریتان نیە؟ جا ئەگەر وەڵامی بانگەوازی ڕاگەیاندنی دەرچوون بۆ هێرش بردن لەپێناو اللە نەدەنەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە هەرگیزاو هەرگیز اللە شکۆمەندیتان زیاد ناکات لەسەر ئەو شکۆمەندیەی پێشتر هەتان بووە، بەڵکو سزایەکی بەئێشتان دەدات و بە گەلیکی تری جگە لە ئێوە لە حوکم دەتانگۆڕێتەوە کە پاشان وەکو ئێوە نابن.

وە بەڵکو اللە محمد بن سەلمان هیدایەت بدات دوای ئەوەی شەیتان تڕامپ ناپاکی لە بەڵێنەکەی بۆ محمد کردو ناپاکی لەگەڵ شازادە محمد بن سەلمان کرد.

هەرچی بانگەوازی دەرچوونی هێرش بردنە ئەوا تا ئێستا جگە لە انصار اللە یەمەنیەکان کەسی تر وەڵامی ئەوەی نەداوەتەوە کە بەردەوامن لە بەرگری کردن لە گەل و خاک و پیرۆزیەکانتان، وە سەرەڕای هەبوونی کەمو کوڕی انصار اللە، چونکە بەشێک لە ئەندامەکانی بێ کۆنترۆڵ ماونەتەوە و خەریکی گەندەڵکاری و چەوساندنەوەی بەشێک لە هاووڵاتیانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان و تاڵانکردنی زەوی و زارەکانیان و بە حەڵاڵ زانینی موڵک و ماڵیانن؛ لە کاتێکدا بە انصار الله ناسراون، بەڵام بە دڵ و بە گیان انصار اللە ی ڕاستەقینە نین، بەڵکو انصار اللە ئەوانەن کە سەری گەلی عەرەبیان بە گشتی و گەلی یەمەنیان بە تایبەتی بەرز کردۆتەوە، لەسەرووی هەمووشیان سەرکردەیەکە لە سەرکردە بەڕێزەکانی سوپای ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی کە بریتیە لە برای بەڕێز (سيد عبد الملك بدر الدين حوسی)، کە کردوومەتە دۆستێکی گیانی بەگیانی خۆم، جا تا ئەوکاتەی لەسەر ڕێگای ڕاست بن سەبارەت بە شەڕەکەیان لەدژی دوژمنی اللە و دوژمنەکەیان (تڕامپ) و هۆزەکەی (بنیامین) ی تاوانباری جەنگ و خراپەکارو تێکدەری گەورە ئێمەش لەگەڵیداین، جا مژدەی شکۆمەندی دەدەم بە هەموویان تا ئەوکاتەی لەسەر ئەوە بن، جا با ڕانەکێشرێنە ناو ڕووداوەکانی باشوورەوە بە مەبەستی ئەوەی ڕێڕەوی شەڕی نێوان یەمەنییەکان بگۆڕدرێت؛ چونکە ئەوەیە دوژمنانی اللە و شەیتان ئارەزووی دەکەن و دڵیان خۆش دەکات، کەواتە ئەم پیلانەیان بەدی مەهێنن؛ وە هەرکەسێک نیازی ئەوەی هەبێت ناپاکیتان لەگەڵ بکات اللە ی دەسەڵاتداری شایستەی سوپاسگوزاری خۆی لەناویان دەبات.

وە داوا لە اللە دەکەم دڵی هەموو دەستەو حزب و لایەنەکانی یەمەن و هەموو گەلی یەمەن و دڵی هەموو گەلان و سەرکردەکانیان بۆ ئەوەی حەزی پێدەکات و پێی ڕازیە هیدایەت بدات و یەکڕیزی لە نێوان دڵیاندا دروست بکات، تا لەسایەی نیعمەتەکەی لە سەردەمی ڕەوانەکردنی خەلیفەی اللە بەسەر خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دەبن بە برای یەکتر، جا هێشتا پێیان دەڵێین: من پێویستم بەئێوە نیە تا بەسەر خەڵکی جیهان دەرم بخەن؛ بەڵکو دواتر اللە خۆی خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەسەر سەرانسەری جیهاندا دەردەخات ئەگەر لە ڕاستگۆیان بوو، جا بزانن اللە بەهۆی بەندەکەی نورەکەی تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت، نەفرەتی اللە ش لە درۆزنان.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 25-12-2025 01:59 PM